ڕۆژی كورد :
دوابه‌دوای چڕبوونه‌وه‌ی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب، ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیه بۆ وتووێژ له گه‌ڵ هاوتای ڕووسی خۆی به‌ره‌و مۆسكۆ پێته‌ختی وڵاتی ڕووسیه وه‌ڕێكه‌وت. وڵاتی ڕووسیه له‌م خۆله نوێی ئاخافتنانه‌دا خۆی به سه‌ركه‌وتووتر و له پێشتر ده‌زانێت به‌ڵام كارناسان گۆمانیان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه.
ڕه‌جه‌ب
ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیه بۆ دیدار و ئاخافتن له گه‌ڵ ڤلادیمیر
پووتین، سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٥ی ئادار به‌ره‌و مۆسكۆ
پێته‌ختی وڵاتی ڕووسیه وه‌ڕێكه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی
ئه‌دله‌ب، سنووربه‌زاندنی سۆپای ده‌وڵه‌تی سووریه له‌م ناوچه‌دا و بارودۆخی باری
ئه‌منی باڵكیشراو به سه‌ر ئه‌م ناوچه‌دا، پێكه‌وه وتووێژ بكه‌ن. به‌ڕێوه‌چوونی
دیدار و پێوه‌ندی نێوان ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆك كۆماری ڕووسیه و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب
ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری وڵاتی توركیه له ئه‌مساڵدا بابه‌تێكی نائاسایی نه‌بووه
و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینیه‌وه تا ئیستا ڕێبه‌رانی هه‌ر دوو وڵاتی توركیه
و ڕووسیه دوو جاری دیكه دیدار و چاوپێكه‌وتنیان كردووه و چه‌ندین جار له ڕێگای
ته‌له‌فوونه‌وه پێكه‌وه وتووێژ و ئاخافتنیان كردووه. به‌ڵام هاوكات سه‌فه‌ری ئه‌مجاره‌ی
ئه‌ردۆغان بۆ مۆسكۆ گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
بارودۆخی ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب له دواهه‌مین ڕۆژه‌كانی مانگی فێورییه‌دا له ده‌رئه‌نجامی
به‌ره‌وپێشچوونی هێزه‌كانی سۆپای سووریه ئاڵۆزتر بووه، سۆپای سووریه به
پشتیوانی و لایه‌نگری هیزه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیا هه‌ڵیانكۆتایه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی
هێزه دژبه‌ره‌كانی سووریه. له ڕه‌وتی ئه‌م هێرشانه‌دا هاوكات زیاتر له ٣٠ سه‌ربازی
سۆپای توركیه گیانی خۆیان له ده‌ست داوه. كارناسانی بواره سیاسییه‌كان هێرشه
ماڵوێرانكه‌ره‌كان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی توركیه له ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب وه‌كوو
وه‌رچه‌رخانێك له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕووسیه و توركیه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.