ڕۆژی کورد: کومیتەی پشتگیریی گشتپەسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی باشوور لە بانگەوازییەکدا ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتی ١٠/٠٩/٢٠١٧ لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ لە وڵاتی سویس، چالاکییەک بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبات.
لەو بانگەوازییە، داوا لە سەرجەم کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی سویس دەکات، بەشداری ئەو چالاکییە بن کە بە بەشداەیی کۆمەڵێک هونەرمەند و گرووپی هەڵپەڕکێ بەڕێوە دەچێت،
دەقی بانگەوازییەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
كومیته‌ی پشتگری ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان له سویسرا، ڕۆژی ١٠/٠٩/٢٠١٧ له به‌ر ده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ، چالاكییه‌ك به به‌شداری ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێ، بۆ پشتگری ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان ڕێك ده‌خات. به‌و بۆنه‌یه‌وه داوا له هه‌موو كوردستانیانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین كه به‌شداری چالاكییه‌كانمان بن و له‌و ڕێگایه‌وه پشتگری خۆتان بۆ مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان دووباره بكه‌نه‌وه.
تێبینی : له‌و چالاكییه‌دا ته‌نیا ئاڵای فه‌رمی هه‌ریمی باشووری كوردستان و نووسراوه‌ی پشتگری له ڕێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به‌رز ده‌كرێته‌وه و ڕێگا به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌ركرده كوردستانیه‌كان، نووسراوه، لۆگۆ ی حیزبی و ڕێكخراوه‌یی نادرێت.
كات : ڕۆژی یه‌كشه‌مه ١٠/٠٩/٢٠١٧ كاتژمێر ١٣ هه‌تا ١٨
ناونیشان:
Place des Nations / Genève (Genf)
Tram 15