دوابه‌دوای ده‌سپێكی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ناڕازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارێزگاكانی وڵاتی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رز بوونه‌وه‌ی نه‌رخی به‌نزین و سووته‌مه‌نی و درێژه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته و سه‌ركۆتی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر و ناڕازی، رۆژی سێ شەممەی حەوتووی رابردوو ڕێكه‌وتی ١٢ی نوامبر كاژێر دووی پاش نیوەڕۆ هێزە ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پەریسا سەیفی کە خەڵکی کامیارانە و دانیشتوی شاری سنەیە ،پەریسا سەیفیان لەگەڵ خۆیان بردوە بۆ شوێنێکی نادیار ،دوای رۆژێک بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو جارێ پێوەندی تەلەفوونی لە گەڵ بنەماڵەی گرتوە و رایگەیاندوە کە لە ستادی خەبری ئەو شارە راگیراوە. پەریسا سەیفی تەمەن سی ساڵ چالاکێکی بواری فەرهەنگیە لە شاری سنە و چەند رۆژ پێش ئەوە لە گردبوونەوەیک بۆ پشتیوانی رۆژائای کوردستان بەرانبەر لەشکەرکێشی تورکیا بەشداری لەو گردبوونەوە کردوە و نارەزایەتی خۆی دربڕیوە . بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە هۆکاری گرتنی پەریسا نازاندرێت و چاره‌نووسی نادیاره.
- ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
- ئێران
- تایبه‌ت
- کوردستان
- ڕۆژهه‌ڵات
- ھەواڵ
- سیاسی
- كۆمه‌ڵایه‌تی
- کورتەی هەواڵ
- لێکدانەوە
- مافی مرۆڤ