ڕۆژی كورد :
به پێی ڕاپۆرته‌كانی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ٢٩ی نوامبر خانمه ڕۆژنامه‌نووسی كورد “فریشته چراغی” دانیشتووی سه‌رپێڵی زه‌هاو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕژیمی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و بۆ ناوه‌ندی ده‌زگای ئه‌منیه‌تی شاری كرماشان ڕاگوێزراوه و تا ئێستا چاره‌نووسی ناوبراو نادیاره بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ئاگاداری بارودۆخی نین.
فریشته چراغی خانمه ڕۆژنامه‌نووس
و چالاكی مافی مرۆڤ و ژینگه‌پارێزی كورد و په‌یڕه‌وی ئایینی یارسان دانیشتووی شاری
سه‌رپێڵی زه‌هاو سه‌ر به پارێزگای كرماشانه كه هاوكات وه‌كوو ئه‌ندامی چالاكی
ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی داڵاهوو ناسراوه و دوابه‌دوای خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی
خه‌ڵكی ناڕازی پارێزگاكانی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر
و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
پێویسته ئاماژه به‌وه بدرێت كه دوابه‌دوای ڕأگه‌یاندنی هه‌واڵی به‌رزبوونه‌وه‌ی
نه‌رخی به‌نزین و سووته‌مه‌نی له لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانه‌وه جه‌ماوه‌ری ناڕازی
له كرماشان و شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌موو پارێزگاكانی ئێران هاتنه سه‌ر
شه‌قامه‌كان و به خۆپیشاندان ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕی كه له ئاكامدا كه‌وتنه
به‌ر ده‌سڕێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم و ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌هید و بریندار كران
و ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌سبه‌سه‌ر كراون و تا ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره.