Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران چاردە کیلۆ زێڕ لە زێڕفرۆشییەکی زێوەی مەرگەوەر دزرا

چاردە کیلۆ زێڕ لە زێڕفرۆشییەکی زێوەی مەرگەوەر دزرا

0
1395

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە مەڕگەوەری ئورمیە، شەوی ڕابردوو، زێڕفرۆشییەکی زێوەی مەڕگەوەر تاڵان کراوە و ١٤ کیلۆگرەم زێڕی ناو دووکانەکە دزراوە.

خاوەنی ئەو دووکانە هاووڵاتییەکی کوردی ئەو دەڤەرەیە بە ناوی فەیسەل فەرەجی خەڵکی گوندی قایەر.

تا ئێستا دزیی بەو شێوەیە لە ناوچەی مەرگەوەر بێ وێنەیە و نموونەی نەبووە.

بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، دز یان دزەکان دیواری ئەو زێڕفرۆشییەیان بڕیوە و کامێرای چاوەدێرییەکەشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.

دەگوترێ ئەو دزییە کەم وێنەیە، شەوی ڕابردوو واتا پێنج شەممە ١١ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕووی داوە.

تا ئێستا هیچ کەس لەم پێناوەدا دەستبەسەر نەکراوە.

ئەو دزییە لە حاڵێکدا لە شارەکی زێوەی مەرگەوەر کراوە کە سێ ناوەندی سەربازیی ڕژیم لەو شارۆچکەیە بوونیان هەیە و بەردەوام لە ڕووی سیاسییەوە ناوچەکە کۆنترۆڵ دەکەن و کەمترین جووڵەی ئەندامانی حیزبەکان لەو ناوچەیە کۆنترۆڵ دەکرێ.

هەروەها بنکەیەکی ڕژیم لە ٥٠٠ میتریی ئەو زێڕفرۆشییە هەڵکەوتووە.

photo_2016-12-02_21-44-23

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکوژران و بریندار بوونی 15 هاووڵاتی لە دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە کەنگاوەر و کرماشان
بابەتی دواترتەرمی گەنجێکی کوردی کامیارانی لە تاران بە کوژراوی دۆزراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان