ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستئێرانھەواڵجیهان پەرلەمانی ئەڵمانیا داوا دەکات جددیتر لە دژی ئێران بوەستنەوە 2024-08-08 0 345 پەرلەمانی ئەڵمانیا ودریش کیزەوتر ، ئەندامی باڵای کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەیی پەرلەمانی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات ، پرۆژە پێشنیارێک دراوتە دەسەڵاتی بەرێوەبەریی وڵاتەکی لە دژی ئێران . کیزەوتر ڕایگەیاندووە لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشکاوانە داوای سڕینەوەی ئیسرائیل دەکات لە سەر گۆی زەوی، پێوستە بە یاسای سەرەکی ڕێگری کردن لە یاسای ئەڵمانیادا رێگری لێبکرێت و ئەو یاسایە لە دژی ئێران ڕاستەوخۆ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە . ئەو ئەندامەی باڵای کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەیی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە ” سی ئێن ئێن ” ی ڕاگەیاندووە ، کاتی ئەوە هاتووە ئەڵمانیا و جیهان هیوا لە سەر ئەوە هەڵنەچنێت کە ئێران کەڵک لە چەکی ئەتۆمی وەرناگرێت ، ئەوە لە کاتێکدایە بە پێی زانیارییەکان ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەبێتە هێزێکی ئەتۆمیی و دەبێتە مەترسی بۆ سەر هەموو جیهان . ئەمە بڵاوبکەوە:FacebookTelegramTumblrEmailPrintPinterestPocketWhatsAppLinkedInTwitterRedditبالاترینLike this:Like Loading... Related سهرنج و كۆمێنت كۆمێنت