پەرلەمانی ئەوروپا تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکانی بە جینۆساید ناساند

0
733

 لەکۆبونەوەی ئەمرۆی 4/2/2016 پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل بە کۆی زۆرینەی دەنگ ئەوتاوانانەی کە دەرهەق بە ئێزیدی و ئاشوریەکان کەمینە ئاینی و ئەتنیکی و نەتەوەییەکانی تر کراوە لەسەر دەستی ڕێکخراوی تیرۆرستی بەناو داعش بە ژینۆساید ناساند.
بە پێی ئەو یاسایە لەسەروڵاتانی ئەندام و ئەوانەی واژۆیان کردوە پیوست دەکات پابەندی یاسایی و ئەخلاقی جێ بەجێ کردنی ئەم بڕیارە بن ، چی پێوستە دەبێ بیکەن ، ئەمرؤ 4/2/2016 لەبارەگای سەرەکی پەرلەمانی ئەوروپا لەسەری ڕیککەوتون و واژۆیان کردووە.
پەرلەمانی ئەوروپا ئەم کردەوانەی داعش شەرمەزار کرد کە بەرامبەر کەمینەی ئاینی و ئەتنیکی (ئێزدی،مەسیحی ئاشور،کاکەیی،سنە و شیعە،تورکمان،صابئە،،،هتد) ئەنجامیان داوە ،ئەم کردوە دژە مرۆڤانەیە بەپێی ڕێکەوتننامەی ڕۆم و دادگای تاوانی نێو دەولەتی ( ICC ) دەچنە خانەی تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و ،تاوانی جەنک و(جینۆساید) ەوە، هەروەها لەکۆبونەوکەیدا ئاماژە بە گرنگی دانانی نوینەرێک تایبەت بە ئازادی ئاین و بیروای جیاواز لەولاتانی ئەندامدا کراوە، هەروەها هانی وڵاتانی ئەندامانی پەرلەمان دا کە دورکەونەوە لەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و جەنگ، پێوست دەکات کە یاساکانیان نوێ بکەنەوە و ڕێگری بکەن لەبەشداری هاوڵاتیانیان لە ڕیزەکانی ڕیکخراوی تیرۆرستی داعشدا.
ئەو ئەنجامنامەیە کە لەم کۆبونەوەدا واژۆی لەسەر کراوە لەلایەن وڵاتانی ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپاوە کە لە 21 خاڵپێک دێت کە هەموویان باس لەتاوانەکانی داعش و بەشداریکردنی کوڕان و کچان لە لەسەرانسەری جیهانەوە، و چۆنیەتی ڕێگری کردن ، و داوی لەدەولەتانی ئەندام کردوە کە پابەندی خالەکانی ئەم کۆبونەوە بن تاکو بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان کە لەساڵی 1948 دەرچوە بۆ قەدەغەکردنی تاوانی جینۆساید و سزادانی تەوانکارانی ئەم کردوەیە.
پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردراوی ولاتانی یەکێتی ئەوروپایە، لە 751 ئەندام پەرلەمانی وڵاتانی بەشدار پێکدێت، کە 28 وڵاتن وهەرپێنج ساڵ جاریک هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.