ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە پێشانگای پەرتووک لە تاران، پەرتووک و وەشانخانە کوردییەکان لە پێشانگای ناودەوڵەتیی ئەمساڵی تاران، پێشوازییەکی بەرچاویان لێکراوە.
یەکێک لەو وەشانخانانە کە پێشوازییەکی بەرچاوی لەلایەن خوێنەر و سەردانکەرانی کوردەوە لێکراوە، “چاپخانەی مانگ”ـە کە ناوەندە سەرەکییەکەی لە شاری بانەیە و لە شاری بۆکانیش لقێکی کردۆتەوە.
هەواڵنێری ڕۆژی کورد هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو پێشوازییە تەنانەت لەلایەن فارسەکانیشەوە کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمساڵ ڕێژەیەکی بەرچاو لە سەردانکەرانی پێشانگای تاران، کوردەکانن و ڕێژەی کوردەکان لە پێشانگا بەشێوەیەکی بەرچاو دیارە و بوونی کوردەکان بەرچاو بووە.
چەندین وەشانخانەی تری کوردی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و کوردستانی باشوور وەک چاپخانەی کوردستان، لەو پێشانگایە بەشدارییان کردووە.
ژومارەی ساڵۆن و ژووری بەشێک لە وەشانخانە کوردییەکان لە پێشانگای ناودەوڵەتیی ئەمساڵی تاران بریتی بوون لە:
مانگ سالن A4 راهـرو 1
گوتار. سالن A3 راهـرو 7
كاني كتێب سالن A3 راهـرو 6
كوردستان سالن A3 راهـرو 6