پێنج كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی به‌ باری به‌نزینه‌وه‌ به‌ره‌و وێنێزویلا به‌رێكه‌وتن

0
848

ڕۆژی كورد:
سه‌ره‌ڕای هۆشداری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا به‌ره‌وڕووی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی وزه‌ و سووته‌مه‌نی بۆ وڵاتی وێنێزویلا، ناوه‌نده‌كانی به‌دواداچوونی هاتۆچووی ده‌ریایی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پێنج كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی به‌ باری به‌نزینه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتی وێنێزویلا به‌ڕێكه‌وتوون و ڕێژه‌یه‌كی نزیكه‌ی ۲۲۰ تا ۲۴۰ ملوێن لیتر به‌نزین به‌ره‌و ئه‌و وڵاته ده‌گوازنه‌وه‌.

ناوه‌ندی فه‌رمیی كۆمپانیای “تانكێر تراكێرز” كه‌ سه‌رقاڵی به‌دواداچوونی زانیارییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و سووته‌مه‌نی له‌ وڵاتانی جیهانی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێنج كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی به‌ ناوه‌كانی : فوورچێن، پێتۆنیا، فۆرێست، فاكسۆن و كڵاویل له‌ مانگه‌كانی مارس و ئاپریلی رابردوو له‌ به‌نده‌ری ڕه‌جایی شار به‌ره‌و وڵاتی وێنێزویلا به‌ڕێكه‌وتوون و له‌ ئێستادا به‌ره‌و ئه‌و وڵاته‌ ڕیگا ده‌بڕن. هاوكات واشنتۆن له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو ڕایگه‌یاندبوو كه‌ چه‌ند كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی به‌ره‌و وڵاتی وێنێزویلا سه‌رقاڵی رێپێوانن و له‌و به‌ستێنه‌دا بینراون.
چه‌ن ڕۆژ پێش ئێستا به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئامریكایی ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ رژیمی ئێران سه‌رقاڵی یارمه‌تی ناردن بۆ وڵاتی وێنێزویلایه‌ له‌ ئاقاری جۆراوجۆر وه‌كوو به‌شی پاڵاوتنی نه‌وتی خاو و نه‌پاڵوێراو و هاوكات له‌ لایه‌نی به‌رانبه‌ره‌وه‌ كاراكاس بارێكی زێری به‌ره‌و تاران به‌ڕێكردووه‌ كه‌ به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان له‌ ڕیگای سنووری ئاسمانییه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتی ئێران گوازراوه‌ته‌وه‌. ساڵه‌كانی ناسه‌قامگیری ئابووری هێز و توانای ئه‌م وڵاته‌ی بۆ پاڵاوتنی نه‌وتی خاو له‌و وڵاته‌دا كه‌م كردووه‌ته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ولاته‌كانی دونیای له‌ ئاستی سه‌رچاوه‌ نه‌وتییه‌كانه‌وه‌ ناچار به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌نزینی پێویستی خۆی له‌ وڵاتێك وه‌كوو ئێران هاورده‌ بكات. له‌ به‌رانبه‌ردا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ دوای ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی و به‌ پێی بڕیاره‌كانی دۆناڵد تڕامپ سه‌رۆك كۆماری ئامریكا و دوابه‌دوای ده‌رچوونی یه‌ك لایه‌نه‌ی ناوبراو له‌ ڕیكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی به‌رجام له‌ گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ و گه‌مارۆكانی ئامریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ئێرانی ناچار به‌وه‌ كردووه‌ هه‌وڵ بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی كڕیاری نوێ بۆ فرۆشتنی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌كانی و جێگره‌وكانی بۆ كه‌می داهاتی وڵاته‌كه‌ی و هه‌ر بۆیه‌ش بڕیاری هه‌نارده‌كردنی به‌نزین و كه‌ره‌سته‌كانی پاڵاوتنی نه‌وتی خاوی بۆ وڵاتی وێنێزویلا له‌ به‌رانبه‌ر گۆڕینه‌وه‌ به‌ زێر و ته‌ڵای ئه‌و وڵاته‌ قه‌بووڵ كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هه‌ر دوو وڵاتانی ئێران و وێنێزویلا له‌ ساڵانێكی زۆر به‌ر له‌ ئێستا و له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی هۆگۆ چاوێز وه‌كوو هاوپه‌یمان و دۆست به‌ هه‌ژمار دێن و پێوه‌ندییه‌كی باشیان هه‌یه‌.
ناوه‌نده‌ زانیارییه‌ ده‌ریاوانییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كاروانی كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئیرانی له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا كه‌ندوای سوئێزیان ده‌رباز كردووه‌ و به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی وڵاتی وێنێزویلا ڕێگا ئه‌بڕن. به‌ پێی سه‌رچاوه‌ ئامریكاییه‌كان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی گه‌مارۆكانی به‌رده‌ستی ئامریكا دژی هه‌ر دوو وڵاتانی ئێران و وێنێزویلا له‌ بازاڕه‌ ئابوورییه‌كانی جیهانی و ناوه‌نده‌كانی گواستنه‌وه‌ی پاره‌ و دراوه‌ جیهانییه‌كان، گۆمانی ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌م ساتووسه‌ودا به‌ زێڕ و ئاڵتوون سه‌ری گرتبێت.
هاوكات و له‌ لایه‌كی دیكه‌ش هێزی ده‌ریایی ئامریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ چوار كه‌شتی شه‌ڕكه‌ر و فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بووئینگی “بی. ۸ “ی به‌ره‌وه‌ ئاوه‌كانی ناوچه‌ی كارائیب به‌ڕیكردووه‌. به‌رپرسێكی پله‌ باڵای ئامریكا ڕؤژی پێنجشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ۱۴ی ئایار به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئامریكا سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی ئه‌و هه‌نگاو و چالاكییانه‌یه‌ كه‌ بتوانێت دژی جووڵانه‌وه‌ و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و سووته‌مه‌نی بۆ وڵاتی وێنیزویلا له‌ ده‌ستووری كاری خۆی دا دابین بكات و ڕێگری له‌ چالاكییه‌كانی ئێران بكات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوای پێنج مانگ ئاژاوه‌ و به‌گژیه‌كداچوون، ڕێكه‌وتننامه‌ی سیاسی نیوان غه‌نی و عه‌بدوڵا بۆ كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كان واژوو كرا
بابەتی دواتردووبارەبوونەوەی نازیزمی دژەژن

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.