پێكهێنانی ناوه‌ندێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌ نێوان ڕووسیه‌ و توركیه‌ له‌ پارێزگای ئه‌دله‌ب

0
853

ڕۆژی كورد :
دوابه‌دوای ڕێككه‌وتنی نێوان پووتین و ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ جێگیركردنی ئاگربه‌ست له‌ ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب له‌ وڵاتی سووریه‌، هه‌ر دوو وڵات له‌ سه‌ر هاوكاری سه‌ربازی له‌ ناوچه‌كه‌ پێكه‌وه‌ ڕێككه‌وتن. له‌وانه‌ له‌ سه‌ر پێكهێنانی هێزێكی پاسه‌وانی هاوبه‌ش بۆ چاوه‌دێری بۆ سه‌ر یه‌كێك له‌ ڕێگاوبانه‌ ستراتێژیكه‌كانی ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب ڕێكه‌وتنیان كردووه‌.

هاوكات له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وتووێژ و پێوه‌ندییه‌كان له‌ نێوان ده‌وڵه‌تانی ڕووسیه‌ و توركیه‌ سه‌باره‌ت به‌ جێگیركردنی ئاگربه‌ست له‌ پارێزگای ئه‌دله‌ب له‌ وڵاتی سووریه‌ به‌رده‌وامه‌، هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا گرووپێكی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه‌ بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌م وتووێژ و ڕێككه‌وتنانه‌ به‌ره‌و ئه‌سته‌مبووڵ پیته‌ختی ئابووری وڵاتی توركیه‌ به‌ڕێكه‌وتووه‌. ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئاڵمان ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ۱۳ی ئادار ڕاپۆرتێكی تێر و ته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامی وتووێژه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتانی ڕووسیه‌ و توركیه‌ له‌ سه‌ر كیشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌. له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ دوابه‌دوای ڕێككه‌وتنی نێوان ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆك كۆماری ڕووسیه‌ و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیه‌ له‌ مۆسكۆی پێته‌ختی وڵاتی ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ جێگیركردنی ئاگربه‌ست له‌ ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب، كۆمه‌ڵێك ڕێكه‌وتنی دیكه‌ش له‌ نێوان به‌رپرسانی هه‌ر دوو وڵاتانی ڕووسیه‌ و توركیه‌ پێكهاتووه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌ستی هه‌ر دوو لایه‌ن. پێویسته‌ ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب، هه‌ر دوو وڵاتانی ڕووسیه‌ و توركیه‌ له‌ دوو جه‌مسه‌ری كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كان و به‌گژیه‌كترداچوونه‌كان ڕاوه‌ستاون. هاوكات له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕووسیه‌ پشتیوانی له‌ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، به‌ڵام توركیه‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌ له‌ پشتیوانی و به‌رگری له‌ هێزه‌ دژبه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریه‌.  

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبه‌ هۆی په‌تای كۆڕۆنا له‌ ئێران تا ئێستا زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار كه‌س تووشبوو هه‌یه‌ و هاوكات ٤٢٩ كه‌س گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه
بابەتی دواترهێرشی دووباره‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئامریكایی جێگیر له‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی تاجی له‌ عێراق

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.