Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران پێش بە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی “شەوی ماملێ” لە مهاباد، گیرا

پێش بە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی “شەوی ماملێ” لە مهاباد، گیرا

0
1106

ڕۆژی کورد: دوابەداوای پێش گرتن بە کۆنسێرت لە شارە فارس نشینەکانی ئێران، ئەو هەڵمەتە لە کوردستانیش دەستی پێکرد.

کۆنسێرتی “شەوی ماملێ” کە بڕیار بوو لەلایەن عەبدووڵا ماملێ، کوڕی هونەرمەندی کورد، محەممەد ماملێ لە تالاری وەحدەتی مهاباد، شەوی پێنج‌شەممە ٩ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، بەڕێوەبچێ، تەنیا چەند ساتێکی کەم بەر لە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکە، هەڵوەشیندرایەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، هێزە جل شەخسییەکان بە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆنسێرتەیان گوتووە کە “سەرەڕای مۆڵەتی یاسایی پێدراو لە لایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەهاباد، نابێ ئەو کۆنسێرتە بەڕێوە بچێ.”

بڕیاربوو کۆنسێرتی “شەوی ماملێ”  لەلایەن بنکەی فەرهەنگیی “تۆرەنج” و بە هاوکاریی گرووپی مووزیکی “کەویار”ـی سنە بەڕێوە بچێت.

تا ئێستاش هۆکاری هەڵوەشانەوەی ئەو کۆنسێرتە ناڕوونە و ڕانەگەیێندراوە کە بۆ چی و بە چ هۆکارێک نابێت ئەو کۆنسێرتە بەڕێوە بچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپارتی کرێکارانی کوردستان: بە هەرێمی کوردستانمان ڕاگەیاندووە هێزەکانمان لە شنگال دەکشێنینەوە
بابەتی دواتروتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق: ئێران راست ناکا، داوای گشتگیربوونی زمانی فارسی لە عێراقمان نەکردووە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان