Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان پێتەختی ئامریکا میوانداری گەورەترین دانیشتنی “ئازادی ئایین” لە جیهاندا، بە بەشداری وەزیرانی...

پێتەختی ئامریکا میوانداری گەورەترین دانیشتنی “ئازادی ئایین” لە جیهاندا، بە بەشداری وەزیرانی زیاتر لە ١١٠ وڵات دەکات

0
1331

ڕۆژی کورد :
ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە وەزارەتی کاروباری دەرەوی ئامریکا شاری واشنتۆن وەکوو میوانداری دووهەمین کۆبوونەوەی “ئازادی ئایین” بە بەشداری وەزیران و نوێنەرانی ١١٥ وڵاتی دونیا دیاری دەکات. بە پێی وتەی سام براون بەک باڵوێزی کاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە کاروباری ئازادی ئایینی ئەو کۆبوونەوەیە وەکوو گەورەترین دانیشتن لەم بوارەدا ناودێر دەکرێت.

بڕیار وایە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی تەمووز وەزیران و نوێنەرانی بانگهێشت کراو لە ١١٥ وڵاتی دونیا لە مووزەخانەی هۆلۆکاست لە پێتەختی وڵات ئامریکا ئامادە بن. دەسپێکی فەرمیی دووهەمین دانیشتنی “ئازادی ئایینی” بە بەشداری وەزیرانی دەرەوە و نوێنەرانی ئەو وڵاتانە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی تەمووز دەبێت. لەم دانیشتنانەدا بێجگە لە وەزیران دەرەوە و نوێنەرانی وڵاتانی دونیا، چالاکانی بواری ئازادی ئایین، ڕێکخراوەکان، کۆمەڵێک ڕێبەرانی ئایینی و هاوکات چالاکانی مەدەنی بەشدار دەبن.
سام براون بەک حەوتوویەک پێش ئێستا لە پەراوێزی دانیشتنێکی هەواڵنێری ئاماژەی بە بارودۆخی ئازادی ئایین لە ئێران کردبوو و باسی ئەوەی کردبوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەنی یەکێک لە خراوترین ڕابرددوەکانی لە ژێر پێنانی ئازادی ئایینی لە جیهاندایە. کەمیینە ئایینیەکان وەکوو ئەرمنیییەکان، یەهوودییەکان، بەهاییەکان، زەردەشتیەکان و تەنانەت دەروێشە مۆسۆڵمانەکانی دواکەوتووی ئایینی سۆننە لە گەڵ ئازار و ئەزیەت و بەندکران بە هۆی بیر و بڕواکانیان بەرەوڕوو بوونەتەوە.
ناوبراو هەروەها درێژەی پێدا : کۆماری ئیسلامی بۆ ئەم دانیشتنە بانگهێشت نەکراوە و ئێمە هیوادارین کە ڕۆژێک بگات کە دەسەڵاتدارانی ئێران ئەوە ڕاستییانە وەربگرن و متمانەی ئەوەیان بێت و ڕێگا بدەن دواکەوتووانی هەموو ئایینەکانی دیکەش پێکەوە بە برایەتی و تەبایی بژین و ڕێگای چالاکییان پێ بدرێت. ئەمە دوهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانە بۆ بەرەو پێش بردنی ئازادی ئایینی لە هەموو دونیادا. ساڵی پێشووتر یەکەمین دانیشتنی ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ٨٠ وڵاتی دونیا بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەپێدانە لە دانیشتنی ساڵی ڕابردوو، مایک پنێس جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە بەشێک لە وتەکانی خۆیدا باسی لەژێرپێنانی مافی چالاکە ئایینیەکانی لە ئێران کرد و داوای لە جەماوەر و کۆمەڵگای ئێرانی کرد بەردەوام بن لە هەوڵ و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە داخواز و ئارمانجەکانیان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولاوێکی مەهابادی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بابەتی دواتربە بۆنەی شەست و هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی میر جەلادەت بەدرخان

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان