هەرێمی باشووری کوردستان کە لە ئێستادا بە پێی باسەکانی ناوخۆیی هەرێم، سەرقاڵی ئامادەسازییە بۆ بەڕێوەبردنی ڕاپرسی بۆ دەنگدان بۆ سەربەخۆیی هەرێم، زیاتر لە هەر کات ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی پیلانی لە لایەن نەیارانی دەرەکی و ناوخۆوە هەیە.
لە ڕابردووە و بە تایبەتی لە ٢٠٠٣ی زایینی بەولاوە بەردەوام ئەو هەڕەشانە بوونیان هەبوو بەڵام پێدەچێ لە ئێستادا ئەگەریان زۆرتر بووبێ.
لەو بارەوە پۆلیسی هەرێمی کوردستانی باشوور لە ماڵپەری فەرمی خۆیدا، بە پشت بەستن بە چەند زانیارییەک ئاگاداری دا بە هاووڵاتیان کە لە خوارەوە دەقی ڕاگەیێندراوەکە دادەندرێت.
دەقی ڕاگەیێندراوی پلیسی شاری هەولێری هەرێمی کوردستان
راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌رێم
تکایه ئاگادار بن…
ماوه‌یه‌که له رێگای مۆبایله‌وه به ژماره‌ی (90091300) په‌یوه‌ندی به هاوڵاتیانه‌وه ده‌کرێت. زۆربه‌ی جاریش به شێوه‌ی په‌یوه‌ندی وه‌ڵام نه‌دراوه (missed called) له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایل ده‌رده‌که‌وێت.
ئاگاداری گشت هاوڵاتیانی ئازیز ده‌که‌ینه‌وه که‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی ئه‌م ژماره‌یه نه‌ده‌نه‌وه و په‌یوه‌ندی پێیه‌وه نه‌که‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ژماره‌یه هه‌وڵێ هاککردنی مۆبایل و دزینی یه‌که و وێنه‌ی نێو مۆبایله‌کان ده‌دات.
له ئێستادا پۆلیس به‌دواداجوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی بکه‌ره‌کان ده‌کات.
داواکارین هه‌رکه‌سێ زانیاری هه‌یه، با ئاگادارمان بکاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ریز و سوپاسی
راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان
11/1/2016