Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران پۆلیسی ئەفغانستان ٣ تیرۆریستی ئێرانی دەستبەسەر کرد

پۆلیسی ئەفغانستان ٣ تیرۆریستی ئێرانی دەستبەسەر کرد

0
1371

ڕۆژی کورد: سێ تیرۆریستی ئێرانی کە خۆیان بە ئەفغان دەنواند، بە هۆی دەست تێدابوون لەو تیرۆرانەدا کە لە ویلایەتی هەراتی ئەفغانستان، لەلایەن پۆلیسی ئەفغانستانەوە دەستبەسەر کران.

هەواڵدەریی “ئاوا” لەزاری بەڕێوەبەری فەرمانگەی دژە تیرۆری قوماندانیی ئەمنیەی ویلایەتی هەرات، ڕایگەیاندووە کە لەو ٣ هاووڵاتییە ئێرانیە، ٢ کەسیان بە هۆی دەست تێدابوون لە تیرۆر و کەسێکیشیان بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ دژبەرانی دەوڵەت دەستبەسەر کراون.

سمونوال فەزل ئەلرەحمان خادم لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەریدا ڕایگەیاند، دوو کەس لەو ٣ کەسە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە ناو باخی دەشتی هەرات بە دوو میل چەکەوە لەلایەن بەرپرسانی تەناهیەوە دەستبەسەر کراون.

خادم هەروەها گوتیشی: “لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەریدەخا کە ئەو ٢ کەسە لە کوشتنی کەسێکدا بە ناوی شاڕوخ کە ماوەیەک لەمەوەبەر لە ناوچەی “گردە پارک”ـی شاری هەرات تیرۆر کراوە، دەستیان هەبووە.

پێشتریش لە مانی مای ساڵی ٢٠١٦، هاووڵاتییەکی ئێرانی و ئەندامی فەرمانگەی بەربەرەکانی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکانی ئەفغانستان لە ویلایەتی هەراتی ئەو وڵاتە تیرۆر کرا کە بەپێی گوتەکانی بەرپرسی تەناهی و دژەتیرۆری ویلایەتی هەرات، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە کەسانێکی هاووڵاتیی ئێرانی ئەو تیرۆرانەیان ئەنجام داوە.

عەبدوڕەئوف ئەحمەدی، وتەبێژی پۆلیسی هەرات ڕایگەیاندووە، تا ئێستا چەندین باندی قاچاغی مادە هۆشبەرەکان لەلایەن ئەو هاووڵاتییە ئێرانیەوە (شاڕوخ) لە هەرات ناسێندراون و دەستبەسەر کراون.

بە پێی وتەی بەرپرسانی ئەفغان، تیرۆری شاڕوخ، هاووڵاتیی ئێرانی، بە فەرمانی بەرپرسانی ئێرانی و بە مەبەستی ئاسانکاری لە جێ بە جێ کرانی باری مادەی هۆشبەر لە ئەفغانستان بەرەو ئێران، ئەنجام دراوە.

تا ئیستا بەرپرسانی ڕژیمی ئێران هیچ دژکردەوەیەکیان لە هەمبەر دەستبەسەرکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە تیرۆریستەی ئێران نیشان نەداوە و بێدەنگ بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهه‌ڵوێستی حیزبه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ پێوه‌ندی به‌ مردنی عه‌لی ئه‌كبه‌ری هاشمیی ڕه‌فسه‌نجانی
بابەتی دواتربۆکسۆرێکی مهابادی بوو بە کاپیتانی یانەی نەتەوەیی ئێران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان