خوشكان و برایان ، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و قاره‌مانی یارسان جه‌ژنی خاوهنكارتان لێ پیرۆز بێ
جه‌ژنی خاوه‌نكار ئه‌وساڵ له كاتێكدایه كه به‌شێكی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له ئاگری شه‌ڕ دا ده‌سووتێ و به‌شه‌كه‌ی تریشی له لێواری هه‌ڵدێران به شه‌ڕێكی مه‌ترسیدارتر دایه ، شه‌ڕ و وێرانی ، ناسه‌قامگیری ، نابه‌رابه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌دان كه‌سی ناچار كردووه ماڵ و نیشتمانیان به جێ بێڵن و ئاواره بن ، ئه‌و ئاوارانه سه‌رجه‌میان له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی شوێنێك دا تاكوو بتوانن خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له ئه‌منیه‌ت دا درێژه به ژیان بده‌ن ، روویان له وڵاتانی ئازادی ئورووپا كردووه ، له ناو ئه‌و ئاوارانه دا رێژه‌یه‌كی زۆر له پێڕه‌وان و باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینی یاری بوونیان هه‌یه ، به‌و هۆیه‌وه داوا له كۆمیته‌كانی یاریكورد له وڵاتانی جۆربه‌جۆری ئورووپایی كراوه له ڕێنوێنی كردن، هاوڕێیه‌تی و یارمه‌تی دانی ئه‌و ئازیزانه ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری و هاریكاریان هه‌بێ .
یاریكورد جه‌ژنی پیرۆزی خاوه‌نكار ، هێما و سیمبولی خه‌بات و خۆڕاگری و له خۆبردوویی له هه‌موو خه‌ڵكی یارسان به تایبه‌تی و گه‌لی كورد به گشتی پیرۆز بایی ده‌كا و هیواداره كه ئه‌و سالیش به چه‌شنی ڕابردوو هێز و توانای خزمه‌ت كردن به خه‌ڵكی یارسانی هه‌بێ .
له كۆتاییدا جارێكی دیكه داوا له‌و لاوانه‌ی ئیلام و كرماشان كه به ئه‌وین و خۆشه‌ویستی بۆ كورد و كوردستان حه‌زیان له خه‌بات و به‌رخودانه ، ده‌كه‌ین و وه‌ك راسپارده پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ناوچه و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان به جێ مه‌هێڵن و به بێ خوێندنه‌وه و ناسین ، خۆیان نه‌خه‌نه داوای هه‌موو حیزب و سازمان و ڕێكخراوێكه‌وه ، بوونی ئێوه له شوێنی ژیانتان به كهڵكتره تاكوو شوێن گه‌لی دیكه .
دیسان جه‌ژنی خاوه‌نكار به هه‌موو یارسانیان و گه‌لی قاره‌مانی كورد پیرۆزبایی ده‌ڵێین و ئاواتی جه‌ژنێكی پڕ له شادی و خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌كتان ده‌خوازین
رێكخراوی یاریكورد
سه‌ید فه‌رهاد حه‌یده‌ری