ڕۆژی كورد :
هه‌ژماری گشتیی تووشبووان به په‌تای كڕۆنا و ڤایرۆسی نوێی كۆڤیید – ١٩ گه‌یشتووه‌ته سنووره‌كانی ٢ ملوێن كه‌س و به پێی دوایین ئاماره‌كان ئه‌م په‌تا گشتگییره تا سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٣ی نیسان زیاتر له ١١٤ هه‌زار قۆربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیوه‌ی زیاتری دانیشتووانی هه‌موو حیهان به هۆی مه‌ترسی له تووشبوون به په‌تای گشتگییری كڕۆنا چوونه‌ته دابڕگه و خۆیان له ماڵه‌كانیان حه‌شار داوه، ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به دووپاتكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دابڕگه و خانه‌نشینی زۆره‌ملێی شارۆمه‌ندان و چڕكردنه‌وه‌ی پارێزگارییهكان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان ڕه‌وتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له ٥٦٠،٠٠٠ كه‌س تووشبوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ٢٢،٠٠٠ كه‌س قۆربانی به‌رزترین ڕێژه‌ی تووشبووان و قۆربانیانی له هه‌موو جیهان بۆ خۆی تۆمار كردووه و له ئێستادا خاوه‌نی زیاترین ڕێژه‌ی خه‌ساره‌كان له هه‌موو جیهاندا ناسراوه به هۆی به‌ربڵاوی و تووشبوون به ڤایرۆسی كڕۆنا. هاوكات هه‌ژماری قۆربانیانی ولاتانی ئیشپانیا، ئیتالیا و فه‌ڕانسه ده‌یان هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێۆشوێنه ته‌ندروستییه‌كان له وڵاتی چین دوای ماوه‌ی ٥ حه‌وتوو بۆ یه‌كه‌م جار شه‌پۆلێكی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كڕۆنا له‌م وڵاته ده‌ركه‌وتووه و ته‌نیا له ماوه‌ی ٢٤ كاژێری ڕابردوودا ١٠٨ كه‌یسی نوێی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا له‌م وڵاته تۆمار كراوه و بووه‌ته هۆی دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر له وڵاتی ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووهه‌می كڕۆنا له مانگی داهاتوودا له‌م وڵاته و بڵاوبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌م ڤایرۆسه گشتگیره و دووپاتبوونه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانییه‌كان له كۆمه‌ڵگای گشتیی ئێران‌دا. ڕۆژی دووشه‌ممه جێگری وه‌زیری ته‌ندروستیی ئیران ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی تووشبوون به په‌تای گشتگییری كڕۆنا له زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئێران ڕه‌وتی به‌ره‌وخواربوونه‌وه‌ی گرتووه به‌ڵام له ئێستادا مه‌ترسی ئه‌وه هاتووه‌ته گۆڕ كه به هاتنی شه‌پۆلی دووهه‌می ئه‌م په‌تایه ئیران له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گرفتی نوێ به‌ره‌وڕوو ببێته‌وه.