ڕۆژی كورد :
دوابه‌دوای هه‌موو وڵاته ئه‌وروپییه‌كان ئه‌مڕۆ بریتانیا به لیستی ئه‌و ولاتانه‌ی كه رێسا و ریوشوێنی سنووردارێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كڕۆنایان گرتووه‌ته به‌ر زیادكرا. له ئێستادا گرینگ‌ترین و سه‌ره‌كی ترین ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌وروپا هاووڵاتیانی خۆیان خستووه‌ته دابڕگه‌ی گشتییه‌وه.
به
پێی دوایین ئاماره فه‌رمییه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كان له لایه‌ن سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه
جیهانییه‌كانه‌وه تا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ڕیكه‌وتی ٢٤ی ئادار زیاتر له
٣٨١ هه‌زار كه‌س له هه‌موو دونیا به جۆری نوێی ڤایرۆسی كڕۆنا تووشبوون و نزیكه‌ی
17 هه‌زار كه‌س به هۆی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه گیانی خۆیان له ده‌ستداوه.
هاوكات له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا هه‌نگاوی به‌رگری كارانه و گرتنه‌به‌ری
ڕێوشوێنی باری ته‌ندروستی به‌ره‌به‌ره هه‌مووگیر ده‌بێت به چه‌شنێك كه له
ئێستادا به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌س
یان ئه‌كرێت بگوتریت له هه‌ر ٧ هاووڵاتی له دونیادا یه‌ك كه‌س بانگهێشتی دابڕگه
كراون.
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان كه پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سیشه‌ممه ڕیكه‌وتی ٢٤ی ئادار
بڵاو كراوه‌ته‌وه ته‌نیا له ماوه‌ی ٢٤ كاژێری ڕابردوودا ٧٤٣ كه‌سی دیكه له
ولاتی ئیتالیا به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كووئید-١٩ گیانی خۆیان له ده‌ستداوه.
وڵاتی ئیتالیا به ڕێژه‌ی ٦٨٢٠ كه‌سی گیان له ده‌ستداو له ئێستادا زۆرترین
قۆربانی به هۆی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه وه‌ئه‌ستۆ گرتووه. هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت
كه زیاتر له ٦٩٠٠٠ كه‌س له‌م وڵاته تووشی ئه‌م په‌تایه بوون كه تا ئێستا
زیاتر له ٨٠٠٠ كه‌س له‌م ڕێژه‌یه چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ژماری تووشبووان به‌م په‌تایه ڕۆژی سیشه‌ممه ته‌نیا له قۆڕنه‌ی ئه‌وروپا ٢٠٠
هه‌زار كه‌سی تیپه‌ڕ كرد. وڵاتانی ئیتالیا، ئیسپانیا، ئاڵمان و فه‌ڕانسه زۆرترین
ڕێژه‌ی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه‌یان له ئه‌وروپا به خۆیانه‌وه بینیوه.