پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

0
372
سابرینا سینگ ، وتەبێژی پنتاگۆن
سابرینا سینگ ، وتەبێژی پنتاگۆن

 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی و جێگیرکردنی کەشتیی و هێزی سەربازیی زیاتر لە  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بوو لە ئێران ، بۆیەش ئێران بە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل تا ئێستا بوێری نەبوو هێرش بکات .

سابرینا سینگ ، وتەبێژی پنتاگۆن ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رۆژی پێنج شەممە یەکی خەرمانان ئاشکرای کرد ، سیاسەتی جووڵەپێکردنی هێزەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیامێکی روون بوو بۆ ئێرانییەکان و پێیان گوترا ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل ئەوا ئەمریکا ڕاستەوخۆ پشتیوانی لیدەکات و وڵامی هێرشەکانی ئێرانیش دەداتەوە .

ئەوە لە کاتێکدایە ،لە داوی کوشتنی ئیسماعیل هەنییەی سەرۆکی حەماس لە تاران ، رێبەریی باڵای ئێران هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و داوای کرد هێرشیان بکرێتە سەر ، بەڵام وەک دەیبینن لە دوای جوڵەی هێزەکانی ئەمریکا ، ئێران بە پاساوی ئەوەیکە هیرشێکی بەبەرنامە دەکاتە سەر ئیسرائیل بەڵام تا ئیستا بوێری وڵامدانەوەی نەبووە و هێرشی نەکردووە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات
بابەتی دواترگرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.