پشتیوانیی حیزب و ڕێکخراوە غەیرە فارسەکان لە مانگرتنی گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

0
196

٢٨ی خەرمانان، رۆژی مانگرتنی سەرتاسەری لە کوردستان

خەڵکی خەباتکار و ئازادیخوازی کوردستان
حیزب و ڕێکخراوە غەیرە فارسەکان

هەروەک ئاگادارن ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران لە ژێر ناوی گەشتی ئیرشادی تاران بە بیانووی بێ بنەمای بێ حیجابی، کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز، ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ساڵانەیان دایە بەر هێرش و ئەشکەنجە کە بە داخەوە پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران بە هۆی قورسیی برین و ئەشکەنجەکانی گیانی بەختکرد .

ئێمە وەک حیزب و لایەنە سیاسیەکانی نەتەوە غەیرە فارسەکان ” عەڕەبی ئەلئەحوازی، بەلووچ ،تورکی ئازەربایجانی باشوور، تورکمانی تورکەمەنستانی باشوور و …” کە خاک و وڵاتمان لە لایەن داگیرکەری ئێرانیەوە داگیرکراوە، وێڕای پشتیوانی لە خواستی ڕەوا و بەرحەقی نەتەوەی کورد، پشتیوانیی خۆمان لە مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان لە ڕۆژی ٢٨ی خەرمانان ڕادەگەیەنین و بە واژۆکردنی ئەم بانگەوازە پاڵپشتیی خۆمان لە مانگرتنی گشتی و سەرتاسەریی خەڵکی کوردستان دەردەبڕین و داواکارین لە پێناو یەکگرتوویی و یەکڕیزی و پشتیوانی لە نەتەوەی کورد و هەروەها هاودەنگی و هەستکردن بە دەرد و دوژمنی هاوبەش ، لە گەڵ ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتیی کوردستان هاوڕێ و هاوخەبات بن.

پێیوستە بگوترێ کە حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکدەنگ و یەکگرتوو داوایان لە نەتەوەی کورد کردووە تاکوو لە ڕۆژی ٢٨ی خەرمانان بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتی داگیرکارانەی ڕژیمی ئێران و کوشتنی ژینای ئەمینی، لە مانگرتنێکی گشتی و یەکگرتوانە دا وێڕای داخستنی دووکان و بازاڕەکان، نەچنەوە سەر کار و قوتابخانە و ئیدارەکان دابخەن.

نا بە داگیرکاری
بژی یەکگرتوویی نەتەوە غەیرە فارسەکان

١٧ی سێپتامبری ٢٠٢٢ ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویەکگرتووبین،سەردەکەوێ شۆڕشی ژینا و خەبات و ڕاپەڕینی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد
بابەتی دواترئێمە یەکگرتووین، شۆڕش ئەڵڵاوەیسی

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.