Google search engine
ماڵەوە کوردستان باكوور پرۆفیسۆر “عەلی قلیچ” کۆچی دوایی کرد

پرۆفیسۆر “عەلی قلیچ” کۆچی دوایی کرد

0
3210
پرۆفیسۆر عەلی قلیچ

 

پرۆفیسۆر عەلی قلیچ ، کەسایەتیی نەتەوەیی رووناکبیر ، سیاسەتوان و لێکۆڵەر لە بواری کورد ناسیی و مێژووی کورد لە وڵاتی فەڕەنسا کۆچی داوایی کرد .

پرۆفیسۆر ” عەلی قلیچ ” لە ساڵی 1945لە ناوچەی دێرسیمی باکووری کوردستان لە دایک بووە .

دکتۆرای فەلسەفەی لە فەڕەنسا وەرگرتووە ، جیالەوەی بە شێوەی زانستی شارەزایی لە هەموو زاراوەکانی کوردیدا هەبوو شارەزای زمانەکانی فەڕەنسی و ئینگلیزیی و تورکیش  بوو .

دامەزرێنەی “ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستیی کوردستان “بوو لە فەڕەنسا ، لەو ناوەندە مێژووی کوردی ئەرشیڤ کردووە ، ئەو بەڵگانەش لە سەر مێژووی کورد و شۆڕشی کورد لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتاندا  ئەرشیڤ کرابوون ، هەمووی وەرگێڕاوەتە سەرزمانی کوردی و تایبەتی کردوون بە ئەرشیڤی نەتەوەیی کورد .

تایبەت بە پەیمانی سیڤەر لێکۆڵینەوەی کردووە بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی مێژوویی پەیماننامەکانی فەڕەنسا ، هەروەها نامەکانی سەید ڕەزا دێرسیمیی و عەلی شێری لە ئەرشیڤەکانی فەڕەنسا کۆپی کردووە بۆ ئەرشیڤی ناوەند .

پرۆفیسۆر عەلی قلیچ سەبارەت بە ژینۆ سایدی کوردان و ئەرمەن و ئاشوورییەکان بە دەستی تورکانی عوسمانی لێکۆڵینەوەی تایبەتیی ئەنجام داوە .

جێگەی ئاماژەیە بۆیەکەمجار وروژاندنی پرسی بەژینۆسایدکردنی هەڵەبجەی بردۆتە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و بە شێوەیی یاسایی کاری بۆ کردووە .

بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای زیاتری نەداو لە رۆژی 19/8/2024 لە وڵاتی فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش لە ڕێوڕەسمێکدا لە لەلایەن دۆستان و کوردپەروەران هەر لەو وڵاتە بە خاک ئەسپێردرا .

ناو و یادی هەرمان بێت .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووجێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا
بابەتی دواترچی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان