١٥٠ چالاک و هەڵسووڕاوی مەدەنی و سیاسی کوردستانی ئێران، بە نووسینی پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی، هاوخەمی و سەرخۆشی خۆیان ئاراستەی کۆمەڵانی خەمباری کوردستان، سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بنەماڵەی مام جەلال کردووە.
لە بەشێک لەو پرسەنامەیەدا هاتووە، گیانی مرۆڤدۆستانەی مام جەلال، کە مەلی هومای تەبایی و حاوانەوە و حەسانەوە و بەختەوەری و گەلسالاری بوو، ئێستا بە سەر نیشتمانەوە دەخولێتەوە و چاوەڕوانی یەکییەتی و یەکبوونە و دەڕوانێتە ترۆپکی سەرکەوتن و بەهەشتی هەتاهەتایی.
دەقی پرسەنامەکەو واژۆکەران:
بەناوی پەروەرندەی ڕووناکی
کۆمەڵانی خەمباری نیشتمان؛ سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان؛ ئەندامان و لایەنگرانی دڵپەشێوی یەکییەتیی نیشتمانیی کوردستان؛ بنەماڵەی خەباتکاری سەرۆکی هەمیشە زیندوو “مام جەلال”!
ئێمە وەک هەڵسووڕاوانی بواری خەباتی سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئەدەبیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای دەربڕینی هەست و سۆزی هاوخەمیی خۆمان، پڕ بەدڵ سەرەخۆشیتان لێ دەکەین. بێگومان کۆچی ناوادە و دڵتەزێنی سیاسەتمەدار و بیرمەند و نووسەر و شۆرشگێڕی ماندوویینەناسی گەلەکەمان، نەک هەر ئێمە، بەڵکوو دنیایەکی شڵەژاند و هەوری خەم و تەمێکی قورسی بە شوێن خۆیدا هێنا.
بەختکردنی تەمەنێکی سەرووی شەست ساڵ لە دنیای پڕ هەوراز و لێژی سیاسیدا و ڕاگرتنی چەشنێک هاوسەنگی لەم ناوچەیەدا، کە بە تۆوی دووبەرەکی و لێکدابڕان داچێندراوە و بە تانوپۆی زوڵم و زۆرەملی تەندراوە، ڕەنگە لە هەموو کار و چالاکی و هەنگاوێکی ئەم سەرزەوییە دژوارتر بێ. کەم مرۆڤی وا هەیە وەک مام جەلال، کە هێندە فرە ڕەهەند بێ و بتوانێ ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی گەلێکی چەوساوە بکا و بەرەو ئاسۆی ئاواتێکی لەمێژینەی بەرێ و هاندەری هەناسەی ژیانی سەربەستیخوازانەی بێ. زۆر ناوازەن ئەوانەی وەک ئەم سەرکردەیە کە بتوانن بێپسانەوە لە نێو کۆمەڵێک کارەسات و ئەزموونی تاڵ و ناخۆشەوە، دیسان سەر بەرز بکەنەوە و ڕێگا نەدەن لادان و بەزین ببێتە چارەنووسی بێبڕانەوەی ئەبەدی.
مام جەلال جەمسەرێکی نوێ و ڕوانگەیەکی گەش و تازە بوو بۆ سیاسەت و خەبات و مشتوماڵی ڕووحی پڕ ئێش و ئازاری مرۆڤی ژێرچەپۆکەی دەدا. لە شۆرشی نوێدا بوو بە ئاڵاهەڵگر و بووژێنەوەی جووڵانەوەیەکی خەیانەتپێکراوی نەیاران، کە هەستانەوەی ئەفسانەیەک بوو تەنیا چیاکان و بیری تازەپشکووتوو بڕوایان پێی بوو. ئەم پێشەنگە لە هەڕەتی شەوەزەنگی تاریکپەرستیدا توانی قوتابخانەیەکی ڕووناک دامەزرێنێ و ملی ڕێبازی هێنانەدیی مافی چارەنووس بگرێ و ڕەوتی پێکەوەژیانی هێمنانە دابێنێ و دین و ئەندیشەی جیاواز وەک بەرهەم و دەسکەوتی پێشکەوتنی مرۆڤ بنرخێنێ و لێکیبداتەوە. ئەو بوو کە مانیفێستی دابینکرانی ئازادی و نانی بۆ قەڵەم داهێنا و لەگەڵ دەیان بەدیهات و خەسڵەتی بەنرخی دیکە چەسپاندنی و مێژووی خەباتی پێ زێڕوەشان کردن.
ئێمە دەزانین کە لەم ساتەوەختە سەخت و دژوارەدا، کۆچی ئەم کەڵەپیاوە خۆشەویست و مەزنە، زەبرێکی گرانە و غیابی مام جەلال لەم دووسێ ساڵەی دواییدا بە هەموو دنیای سەلماند، نەمانی دەوری کاریزمایەکی تاقانەی پڕاگماتیست دەتوانێ چۆن ڕەنگ بداتەوە. بێگومان هەمیشە مام جەلال دەیتوانی نەهێڵێ ڕێچکە باریک و وردەکان کوێر ببنەوە و لە دەستی دەهات بیانباتەوە سەر شاڕێی تێپەڕین و ڕێ نەدا کۆسپ و تەگەرە ببنە لەمپەری وەدی هاتنی مافی ڕەوا.
بەڕاستی کەسەری لە دەستدانی مام جەلال لە هەلێکی ئاوا هەستیاری پاش ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا پەشێوتری کردووین، چونکە هەڕەشەی ناڕەوا و ترسی لێکدابڕان و چەندبەرەکی بوونە ئاوێتەی ڕەوتی ڕووداوەکان؛ بۆیە هیوادارین هەموو لایەک بە وەبەرچاو گرتن و هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە و دانەپێشەوەی بەرژەوەندیی نەتەوەیی، لەم ئەزموونە بارناسکە بە سەربڵندی دەرباز بن.
گیانی مرۆڤدۆستانەی مام جەلال، کە مەلی هومای تەبایی و حاوانەوە و حەسانەوە و بەختەوەری و گەلسالاری بوو، ئێستا بە سەر نیشتمانەوە دەخولێتەوە و چاوەڕوانی یەکییەتی و یەکبوونە و دەڕوانێتە ترۆپکی سەرکەوتن و بەهەشتی هەتاهەتایی.
1. ئارام فەتحی
2. ئارمان سەلیمی
3. ئاسۆ زەمانی
4. ئامیار حەسەنپوور
5. ئومید رەشیدی
6. ئومید کەریمی
7. ئومید وەرزەنده
8. ئەحمەد حوسەینی
9. ئەحمەد فەرساد
10. ئەحمەد غوڵامی
11. ئەحمەد سەعید شێخی
12. ئەسعەد بەهرام زادە
13. ئەفشین بەهاری زەڕ
14. ئەمیر عەباسی
15. ئەمير عەبدوڵازاده
16. ئەمین مەدەنی
17. ئەنوەر ساعێد
18. ئەنوەر نەویدیان
19. ئهنوهر ڕهوشهن
20. ئیبراهیم ناسری
21. ئیرەج قادری
22. ئیسماعیل مەحموودی
23. ئيسماعیل ئەمینی
24. ئایەت موحەممەدی
25. باباشێخ مودەڕێسی
26. باقر پیری
27. باقر زیایی
28. بێژەن رەحمانی
29. بێهزاد قەوامی
30. بەیان نیک بین
31. بەیان ئەحمەدی
32. پێژمان حەبیبی
33. تاهیر خەدیو
34. تۆفێق میهرەبانی
35. جەبار دەستباز
36. جەلال جەلالیزاده
37. جەلال سەعیدزادە
38. جەلال موحەممەدی
39. جەلیل بەهرام نیا
40. جەمال دانشمەند
41. جەمال ئیسماعیلی
42. جەمال ئەحمەدی ئایین
43. جەمشید ئیسماعیلی
44. حاسڵ داسه
45. حامید بەهرامی
46. حەمزە موحەممەدی
47. خالید تەوەکولی
48. خوسرەو ئیلاهی
49. خەبات بیگلەر
50. خەبات مەنگوڕی
51. دارا حوسەینی
52. دانیال ئیمانی
53. داوود قاسمی
54. دڵنیا مەحموودی
55. دلێر ئەسکەندەری
56. رێبین نووری
57. رەحیم کولیجی
58. رەزا شەجیعی
59. رەشید ئیلخانیزادە
60. رەشید ئەحمەدڕەش
61. زانا قاسمی فەر
62. ژیانا ئەسکەندەری
63. سابیر عەزیزی
64. سابیر کاکەمەمی
65. سابیر مورادی
66. ساڵح نیکبەخت
67. سامان سولەیمانی
68. سامان ئەمجەدی
69. سەتتار عەزیزی
70. سۆما رەحمانی
71. سۆما سەففاری
72. سيامەند موهتەدى
73. سیروان نیکبەخت
74. سیمین چایچی
75. سەباح موفیدی
76. سەعید ئەڵڵاوەیسی
77. سەلاح پزیشکی
78. سەلاح رەحمانی
79. سەلاح خەدیو
80. سەلاح چەڵەبیانی
81. سەلاح ئاشتی
82. سەلمان ئیمام زەنبیلی
83. سەیوان ئەمینی
84. شاهۆ سەیده
85. شۆڕش حەیدەری
86. عوسمان موزەیەن
87. عیرفان حوسەینی
88. عەبدولعەزیز مەولوودی
89. عەبدولقادر نیازی
90. عەبدوڵڵا سوهرابی
91. عەبدوڵڵا ئەمینی
92. عەتیە فەتحی
93. عەدنان حوسەینی
94. عەدنان حەسەنپوور
95. عەزیز ناسری
96. عەلی حوسەینزادە
97. عەلی شەمس بورهان
98. عەلی ئابادیان
99. فاتێح بادپەروا
100. فوواد ساوان
101. فەخرەدین ئامێدیان
102. فەرزاد حاجی میرزایی
103. فەرهاد شەفیعزادە
104. فەرهاد ئەمین پوور
105. فەرەیدوون رەزایی
106. فەرەیدوون میرئەحمەدی
107. فەرەیدوون نووری
108. کاوە کوردستانی
109. کهیۆمهرس یووسفی
110. کەژاڵ مودەڕێسی
111. کەماڵ حوسەینی
112. کەماڵ ئەختەر
113. کوردستان شاموردای
114. مانیا رەزایی
115. موحسین رەزەوی
116. موحەممەد بەهرەوەر
117. موحەممەد حەقمورادی
118. موحەممەد دانش
119. موحەممەد شەعبانی
120. موحەممەد قوربانیان
121. موحەممەد کەریمپوور
122. موحەممەد یەعقووبی
123. موحەممەدساڵح عەباسی
124. موحەممەدعەلی سوڵتانی
125. موحەممەدئازاد جەلالیزاده
126. موختار هاشمی
127. موختار زارعی
128. موراد نەزەری
129. مەحموود پێدرام
130. مەحموود موبارەکشاهی
131. مەسعوود حوسەینی
132. مەسعوود كوردپوور
133. مەسعوود شەمس نژاد
134. مێهرانە عەزیزی
135. ناسێح باخیشی
136. نیشتمان ئەسعەدی
137. وریا غەفووری
138. وریا قادریان
139. هادی سەلیمی
140. هادی نەقدی
141. هادی ئەدەب
142. هاشم حیسامی
143. هاشم کەرەمی
144. هوشیار بابایی
145. هومایوون ئەمینی
146. هیوا ئیزەدی
147. هەرمان وەتمانی
148. یوونس حوسەینی
149. یەحیا سەمەدی
150. یەڵدا ڕۆستەمی