پەیام و پرسەنامەی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە کۆچی دوایی شێخ ئەسعەد نەقشبەندی

0
157

بەڕێزان: جەنابی شێخ مەسعوود، کاک شێخ ئێحسان، کاک شێخ جەماڵ و خاتوو چیمەن

بنەماڵەی بەڕێز و سەربەرزی نەقشبەندی

بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کاک شێخ ئەسعەدی نەقشبەندی پەرۆش و خەمباری کردین و بەم بۆنە تاڵ و خەمناکەوە لە ناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و خۆمان لە خەم و پەژارەتان دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.

خەمی لە دستدان و کۆچی دوایی کاک شێخ ئەسعەد تەنیا خەمی بنەماڵە و خزم و کەس و کاری ئەو نییە، بەڵکوو خەمێکە لە کۆڵی هەموو دۆستان و خەسارێکە لە کۆمەڵگای کوردستان.

پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و گشت خزم و ئەندامانی بنەماڵەتان دەکەین و لەشساخی و تەمەندرێژیتان ئاواتمانە.

هەروەها لە خوای مەزن داواکارین کە سەبووری بە بنەماڵە و کەسوکار و خزمانی کۆچکردوو  کاک شێخ ئەسعەد ببەخشی و جێگەی بەهەشتی بەرین بێ.

ڕووحی شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕێز بێ.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

9ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی

٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ی زاینیی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوو٩ی خەرمانان ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی
بابەتی دواترڕژیمی تورکیە دوای ٧ ساڵ رووفاتی کوڕەکەیان لە توورەکەیەکدا ڕادەستکردەوە.

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.