پاڕله‌مانی سووریه‌ ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كانی دوای زیاتر له‌ یه‌ك سه‌ده‌ به‌ فه‌رمیی ناسیی

0
783

ڕۆژی كورد :
نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی سووریه‌ كۆشتاری به‌ كۆمه‌ڵی مێژوویی ئه‌رمه‌نییه‌كانییان به‌ ده‌ست تۆركه‌كانی عۆسمانی كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك سه‌ده‌ پێش ئیستا به‌ ئه‌نجام گه‌یشتووه‌، به‌ فه‌رمیی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و ژینۆساید ڕاگه‌یاند.

ئه‌نجۆمه‌نی نوێنه‌رانی سووریه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیی كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٣ی فێورییه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ڕایانگه‌یاندووه‌ : پاڕله‌مانی گه‌لانی سووریه‌ هه‌نگاوی ده‌وڵه‌تی عۆسمانی سه‌باره‌ت به‌ پاكتاوی ڕه‌گه‌زی ئه‌رمه‌نییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ده‌سپێكی سه‌ده‌ی ٢٠ی زایینی دا به‌ توندی مه‌حكووم ده‌كات و ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ دژمرۆڤایه‌تییه‌ وه‌كوو ژینۆسایدی ئه‌رمه‌تییه‌كان به‌ فه‌رمیی ئه‌ناسێنێت. ئه‌م بڕیاره‌ له‌ كاتێكدا له‌ لایه‌ن ده‌مێشقه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌، كه‌ له‌ ئیستادا به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و ئاڵۆزییه‌كی چڕ له‌ نێوان ده‌وڵه‌تانی سووریه‌ و توركیه‌ له‌ خاكی وڵاتی سووریه‌ دا له‌ ئارادایه‌. ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی نوێ بۆ سه‌ر ھێزه‌كانی توركیه، سۆپای توركیه‌ هیرش ئه‌كاته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی سووریه‌ له‌ هه‌موو شوێن و جێگایه‌ك.
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ تا ئێستا له‌ ڕه‌وتی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی سۆپای سووریه‌ بۆ سه‌ر پارێزگای ئه‌دله‌ب لانیكه‌م ١٤ سه‌ربازی تورك كوژراون و ٤٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار كراون. ئه‌دله‌ب دواهه‌مین مه‌ته‌رێز و په‌ناگای ژێر كۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی دژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د له‌ وڵاتی سووریایه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئاڵمان مۆڵه‌تی فه‌رمیی هه‌نارده‌كردنی چه‌كی بۆ وڵاتانی به‌شدار له‌ قه‌یرانی لیبی ده‌ركردووه‌
بابەتی دواتروه‌زیری به‌رگری ئامریكا باس له‌ ڕێككه‌وتن له‌ گه‌ڵ تاڵه‌بان سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان ئه‌كات

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.