ڕۆژی كورد :
پاڕله‌مانی ئه‌وروپا به تێكڕای ده‌نگ پێشێلكاری مافی مرۆڤ له وڵاتی ئێران، به تایبه‌ت له ڕه‌وتی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی مانگی نوامبری ڕابردوویان مه‌حكووم و ئیدانه كرد. ئه‌م بڕیارنامه كه به زۆرینه‌ی لێبڕاوانه‌ی ده‌نگه‌كان په‌سه‌ند كرا، خوازیاری ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و ئاشكرا سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی پارێزگاكانی ئێران بووه.
پاڕله‌مانی ئه‌وروپا له
دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕیكه‌وتی ١٩ی دیسامبر به‌رانبه‌ر به‌٢٨ی سه‌رماوه‌ز به
زۆرینه‌ی ده‌نگه لێبراوانه‌كان مه‌حكووم كردن و ئیدانه‌كردنی پێشێلكاری مافی مرۆڤ
له وڵاتی ئێرانیان په‌سه‌ند كرد. بڕیارنامه‌ی پاڕله‌مانی ئه‌وروپا به ئاماژه به‌وه‌ی
كه بابه‌ته‌كانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له وڵاتی ئێران كه له بڕیارنامه‌كانی
پێشوو ئاماژه‌ی پێكراوه، هه‌روه‌ها نه‌گۆڕ و ڕاوه‌ستاوه. باسی چه‌ن نموونه‌یه‌كی
نوێ له پێشێلكاری سه‌رتایی ترین مافه‌كانی مرۆڤی له‌م وڵاته كردووه. له‌م
بڕیارنامه نوێیه‌دا له‌وانه باسی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی
جه‌ماوه‌ری ناڕازی ئێران و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توند وتیژانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی
ئیران له گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كراوه. له‌م بڕیارنامه‌دا زۆر به ڕاشكاوانه باس
له‌وه كراوه كه چۆن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان به‌ره‌نگاری جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئاسایی بوونه‌ته‌وه و ڕاسته‌وخۆ و به قه‌ستی كوشتن‌یان ته‌قه‌یان
لێكردوون .
پاڕله‌مانی ئه‌وروپا له دووتۆی بڕیارنامه‌كه‌ی خوی‌دا نووسیویه‌تی : به پێی
ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی لانیكه‌م ٣٠٤ كه‌س كه له نێوانیاندا منداڵ
و مێرمنداڵیش بووه كوژراون، هه‌ژمارێكی زیاتر به توندی بریندار كراون و هه‌زاران
كه‌س له‌وانه ڕۆژنامه‌نووسان، پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و خۆوێندكاران زانكۆكان ده‌سبه‌سه‌ر
كراون. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رپرسی ڕژیمی ئێران له ڕاگه‌یاندنی
ئاماری فه‌رمیی كوژراو و برینداره‌كان تا ئێستا خۆیان پاراستووه و ته‌نانه‌ت ته‌رمی
كوژراوه‌كانیان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌كردووه‌ته‌وه. له بڕیارنامه‌كه‌ی
پاڕله‌مانی ئه‌وروپا هاوكات و هه‌روه‌ها ئاماژه به پچڕانی یه‌ك حه‌وتوویی هێڵه‌كانی
ئینته‌رنێت له پارێزگاكانی ئێران له ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ڕابردووی ئه‌و
وڵاته كراوه و باس له‌وه كراوه كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕژیمی ئێران
پچڕانی ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئێران و به‌رگری
له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به سه‌ركوتی خوێناوی و توند و تیژی و
پێشێلكردنی مافی ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به زانیارییه‌كانی به دوای خۆیدا هێناوه.
له درێژه‌ی بڕیارنامه‌كه‌دا باس له به‌رده‌وامی سه‌ركوت و ده‌سبه‌سه‌ركرانی
ڕۆژنامه‌نووسان، داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، پارێزه‌ران و چالاكانی بواره‌كانی ئینته‌رنێت
و گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ته‌نیا به هۆكاری چالاكی پیشه‌یی ئه‌وان كراوه و
هه‌روه‌ها ئاماژه به ده‌سبه‌سه‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له واژووكارانی بڵاوكراوه‌ی ٧٧
كه‌سایه‌تیی ڕێفۆرمخواز له‌وانه مۆحه‌ممه‌د كیانووش ڕاد و مه‌هدی مه‌حموودیان
دراوه.
پاڕله‌مانی ئه‌وروپا له‌م بڕیارنامه‌دا خوازیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ئاشكرا
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ركوت و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان
به‌ره‌و ڕووی خه‌ڵكی ئاسایی و سڤیلی خۆپیشانده‌ر ئه‌نجامدراوه بكرێت و به‌ڕیوه‌یه‌ران
و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و توند و تیژیانه وڵامده‌ر بن و سزا بدرێن. له‌م بڕیارنامه‌دا
هه‌روه‌ها داوا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تایبه‌ت ئه‌نجۆمه‌نی
مافی مرۆڤی ئه‌م ڕێكخراوه كراوه كه له زووترین كاتدا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو
به ئامانجی ئاشكراكردنی هه‌موو بواره‌كانی پێشێلكاری ڕاسته‌قینه‌ی مافی مرۆڤ له
ڕه‌وتی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران له ژێر چاوه‌دێری رێپۆرتێری
تایبه‌تی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وڵاتی ئێران، سه‌باره‌ت
به ڕووداوه‌كانی چه‌ن حه‌وتووی ڕابردووی پارێزگاكانی ئێران له‌م وڵاته ئه‌نجام
بدرێت. هاوكات داوایان له به‌رپرسانی ڕژیمی ئێران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو
و بێ سنوور بخرێته به‌رده‌ست ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م لێكوڵینه‌وانه و هاوكارییان له
گه‌ڵ بكرێت.
بڕیارنامه‌ی پاڕله‌مانی ئه‌وروپا له دوایین به‌شی خۆیدا و له كۆتاییدا ئاماژه‌ی
به نه‌سرین ستووده و جه‌عفه‌ر په‌ناهی دوو براوه‌ی خه‌ڵاتی ساخارۆف له پاڕله‌مانی
ئه‌وروپا كردووه و داوای له به‌رپرسانی ڕژیمی ئێران كردووه به زووترین كات و
بێ هیچ پیش مه‌رجێك نه‌سرین ستووده پارێزه‌ری به‌ندكراو ئازاد بكرێت و هاوكات
بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ركردن له سه‌ر جه‌عفه‌ر په‌ناهی سینماكار و فیلمسازی گه‌وره‌ی
ئه‌و وڵاته كه له ساڵی ٢٠١٠ی زایینیه‌وه دیاریكراوه، هه‌ڵبگیردرێت.