Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور پارتی کرێکارانی کوردستان: بە هەرێمی کوردستانمان ڕاگەیاندووە هێزەکانمان لە شنگال دەکشێنینەوە

پارتی کرێکارانی کوردستان: بە هەرێمی کوردستانمان ڕاگەیاندووە هێزەکانمان لە شنگال دەکشێنینەوە

0
1622

موراد قەرەیلان بە میدیاکانی نزیک لە پەکەکەی ڕاگەیاندووە، ئەوان یەکێتی کورد وەک ستراتیژ دەبینن، بۆیە دەبێت کورد کێشە نێوخۆییەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکات.

بەپێی هەواڵی تۆڕی میدیایی ڕووداو، قەرەیلان ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبارەی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە شنگال لەنێوان ئەوان و هەرێمی کوردستان دانوستاندن هەن ئەو گوتی: “گفتوگۆمان هه‌یه‌ و به‌رده‌وامه‌ و له‌ میانی دیداره‌كانماندا به‌ڕاشكاوی پێمان ڕاگه‌یاندوون كه‌ هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، له‌ شنگال ده‌كێشینه‌وه‌. ئه‌م زانیارییه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ڕایده‌گه‌یێنم”.

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پەکەکە لەبارەی لێدوانەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: “نازانم بۆچی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی به‌مشێوه‌یه‌ قسه‌ی كرد؟ یان ئاگاداری دوایین پێشهاته‌كان نه‌بووه‌، یانیش مه‌به‌ستی تێكدانی دۆخه‌كه‌ بووه‌ ئه‌گه‌ر ئاگاداری پێشهاته‌كان بووبێت. بۆیه‌ پێویسته‌ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی هه‌ردوو شیمانه‌كه‌ بدات”.

موراد قەرەیلان گوتی: “ئه‌م قسانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نییه‌ بۆ سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد. چ مانایه‌كی هه‌یه‌ بۆ ده‌سته‌واژه‌ی (هێز به‌كارده‌هێنین) ئه‌مه‌ مانای براكوژییه‌. یان ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی براكوژی به‌رپا بكه‌ن؟ ئایا ده‌یانهه‌وێت خه‌باتی سه‌د ساڵه‌ به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟ ئایا ئه‌م په‌یامه‌ پڕهه‌ڕه‌شه‌ ئامێزه‌ چی به‌دواوه‌ هه‌یه‌؟ به‌هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ هیچ ده‌ره‌نجامێك ده‌سته‌به‌ر ناكرێت‌. مێژووش گه‌واهیداره‌”.

قەرەیلان گوتیشی: “هەم ئێمە و هەم سەرۆکایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەزموونمان لەو جۆرە کێشانەدا هەیە، چاوی هەموو جیهان لەسەر ئێمەیە، کێشەکانمان بەشێوازی دیالۆگ چارەسەردەکەین، یان ڕووداوەکانی پێشتر دووبارە دەبنەوە، بێگومان پێویستە ئێمە شێواز و ڕێگای چارەسەرخواز بگرینەبەر”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەمریکا ٣٥ دیپڵۆماتکاری ڕووسی لە وڵاتەکی دەردەکا
بابەتی دواترپێش بە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی “شەوی ماملێ” لە مهاباد، گیرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان