Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور پارتی ئازادیی کوردستان، شەهیدبوونی ٢ پێشمەرگەی خۆی ڕاگەیاند

پارتی ئازادیی کوردستان، شەهیدبوونی ٢ پێشمەرگەی خۆی ڕاگەیاند

0
1624

ڕۆژی کورد: بەپێی  ڕاگەیێندراوی فەرمیی پارتی ئازادیی کوردستان، بە هۆی تەقینەوەی تی.ئێن.تی لەسەر ڕێگای هاتووچووی پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە، ٢ پێشمەرگەی ئەو حیزبە شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکان، محەمەد مەعروفپوور” ناسراو بە ” هاوکار”، کوڕی جوامێری شاری مەریوان و “ئیسماعیل خزری” ناسراو بە “ساکۆ” ڕاگەیێندراوە.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە:

راگەێندرای فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی PAK
لە مەڕ بەرپەرچدانەوەی جووڵەیەکی دوژمن و
گیانبەختکردن و بریندار بوونی ٣ پێشمەرگە

پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە ١٨ بەفرانبار ( ٧ی ژانویە)، ٣ ئۆتۆمبێلی دوژمن لە گوندی ” عەتشانە” وە لە رۆژاوای کەرکووک، بە ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشەوای پارتی ئازادیی کوردستان لە زنجیرە چیای باتێوە، جووڵەیان کرد. بە گەیشتنی ئۆتۆمبێلەکانی دوژمن بە خاڵێکی دیاریکراو، لە لایان رۆڵە چاونەترسەکانی رۆژهەڵاتەوە لێیاندرا.
شەوی رابردوو جووڵەی دوژمن و هاوکات جووڵەی یەکەکانی پێشمەرگە لە زەوییەکانی نێوان هەر دوو لادا، بەردەوام بوو. هەر چەندە هێزە بەزیوەکانی داعش نەیانتوانی راستەوخۆ هیچ ئامانجێک بپێکن بەڵام لە گەڵ هەموو وریاییەک لە لایان پێشمەرگەکانەوە، لە بەرە بەیاندا دەستیان گەیشتبووە دوو لە رێگاکانی هاتوو چۆی ناوچەی عەمەلیاتەکە و وەک پیشەی ترسەنۆکانەیان، پاش TNT رێژ کردنیان رایانکرد بوو.
تیمی ئەندازەی سەربازیی PAK توانی بەشێک لە TNT یەکان پووچەڵ بکاتەوە، بەڵام بە داخێکی  زۆرەوە لە ئاکامی تەقینەوەی یەکێ لە TNT ییەکان، هەڤاڵان:”محەمەد مەعروفپوور” ناسراو بە ” هاوکار”، پێشمەرگەی بەوەج و لێهاتووی ٢ ساڵ جەنگ و بەرگریی لە سەنگەرەکانی رۆژاوای کەرکووک، کوڕی جوامێری شاری مەریوان و “ئیسماعیل خزری” ناسراو بە “ساکۆ” رۆڵەی سەنگەرەکانی شەرەف و شانازیی کوردایەتی ، کوڕی بە هەڵوێستی شاری سەقز ؛ گیانیان لە رێگای پاراستنی نیشتمان و هەڵتەکاندنی سنوورە دەسکردەکان و سەربەخۆیی و یەکگرتنەوەی کوردستاندا، بەخت کرد.
هەروەها، هەڤاڵێکی پێشمەرگە بریندار بوو کە بە خێرایی گەێندرایە نەخۆشخانە و ئێستا لە ژێر چارەسەرییدایە.
هەر چەندە گیانبەختکردنی ئەو هەڤاڵانە و هەڤاڵانی بەر لەوان بە ئێش و ئازارە و برینی شەهیدانی کاروانی خەبات و تێکۆشانی ٢٥ ساڵەمان لە دژی داعشی ئێرانی و داعشی بەغدادی دەکولێنێتەوە؛ بەڵام رۆڵەکانی ئەم قوتابخانەیە، قوتابخانەی نەبەرد و کۆڵنەدان و نەبەزین، بە شەهید بوونی رۆڵەکانی نیشتمانی لە خوێنگەوزاو و هەڤاڵانی رێی خەباتیان، ئیرادەیان بۆ رادانی دوا سەربازی داگیرکەر لە سەر ئەم خاکە و هەڵکردنی ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان، بە هێزتر دەبێ.

شکاوە بێ ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان
سڵاو لە شەهیدانی کورد  و کوردستان

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە
١٩ی بەفرانباری ٢٧١٦
٨ی ژانویەی  ٢٠١٧

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبنکەیەکی سەربازیی ڕژیم لە بانە کەوتە بەر هێرش و پەلامار
بابەتی دواترکەڵکاژۆی ڕژیم لە سنوورنشینان لە بەرەبەری هەڵبژاردن و هەروەها دوای خەبای چەکداری لە کوردستان دەستی پێکردەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان