ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، ئەرتەشی تورک، هێرشێکی بەربەرینی بۆ سەر دوو گوندی کوردستانی ڕۆژئاوا دەست پێکردووە.
بەپێی ئەو هەواڵە، سەربازانی تورک، هێرشیان کردۆتە سەر دوو گوندی ئەلبیلونە و عەین دەقنە لە کوردستانی ڕۆژئاوا.
زانیاریی ورد لەمبارەوە تا ئێستا بڵاو نەبۆتەوە
بەڵام زانیاریەکان باس لە پێکدادان لە نێوان کوردەکان و ئەرتەشی تورکیە دەکەن.
ئەو شەڕە لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە ڕۆژی ڕابردوو گریلاکانی سووریەی دێموکراتیک، ڕەقەیان ئازاد کردووە.