پێشەکی: لەم وتووێژەدا، دۆخی جیهان و ناوچە و هەروەها چارەنووسی کۆماری ئیسلامی و پرسی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی باشوور لەگەڵ مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین، نووسەر و توێژەی سیاسی، دوکتور پەرویز ڕەحیم، تاووتوێ کراوە.
ڕۆژی کورد: لە ئێستادا، جیا لە موسڵ کە بەتەواوی لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ڕزگار بووە، ڕەقەی ناسراو بە پێتەختی داعش‌یش لە دوو لاوە دزەی کراوەتە ناو، هاوکات باس لە کوژرانی ئەبووبەکر ئەلبەغدادیش لە لایەن ڕووسیە و عێراقەوە، بە چڕی لە ئارادایە، کەواتە ئێستا دەکرێ باس لە قۆناغی “پاش داعش” بکەین. لاتان وایە تایبەتمەندییەکانی دوای داعش لە ناوچەکە چ دەبێ؟ بەتایبەت کورد دەکەوێتە چ دۆخێکەوە؟
پەرویز ڕەحیم: داعش لانیكه‌م له‌و ماوه زه‌مه‌نییه‌دا به ته‌واوه‌تی له ناو ناچێت به‌ڵكوو جوگرافیا له ده‌ستده‌دات و له فۆرم و ناوچه‌ی تردا چالاكی ده‌كات، به‌شێوه‌ی تۆڕی و لێكدابڕاو. هه‌روه‌ها ململانێیه تایفی و مه‌زهه‌بییه‌كان له چوارچێوه‌ی ململانێی ژیۆسیاسی به‌رده‌وام ده‌بێت. دۆخی كوردیش به‌ستراوه‌ته‌وه به بكه‌رایه‌تی خۆی له‌لایه‌ك و گۆڕانكارییه جیۆسیاسییه‌كان له‌نێوان ئه‌كته‌ره ناوچه‌یی و سه‌روو ناوچه‌ییه‌كانه‌وه.
هه‌ر چه‌نده بارودۆخی كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌ك جیاوازه به‌ڵام به‌شیكی زۆری پرسی كورد گرێدراوی ڕۆڵ و نفووز و پێگه و داهاتووی كۆماری ئیسلامییه له ناوچه‌كه‌دا. باشووری كوردستان ده‌رفه‌تێكی پێكهاته‌یی بۆهاتۆته ئاراوه به هۆی لاوازی عێراق و هاوكێشه جیۆسیاسییه‌كان و جه‌نگی دژه تیرۆر و ئیراده‌ی خودی خه‌لك و به‌شێكی زۆری هێزه سیاسییه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵام ناكۆكیی هێزه سیاسییه كوردستانییه‌كان(هه‌م له نێو به‌شه‌كان و له‌نێوان به‌شه‌كانی كوردستان) گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ره له‌به‌رده‌م فاكته‌ری بكه‌رایه‌تی كورد له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
به‌گشتی له‌م قۆناغه‌دا به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێكچوونی ئه‌م هاوسه‌نگییه لاوازبوونی ئێران و زیاتربوونی گوشار بۆسه‌ر ئێران له ناوچه‌كه‌دا به قازانجی پرسی كورده له‌م به‌شه‌دا. له ئه‌گه‌ری له‌م چه‌شنه‌دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆزی كورد له رۆژئاوا و باكووری كوردستانیش ده‌بێت. هه‌ر چه‌نده دروستبوونی هاوسه‌نگییه‌كی نوێ و دابه‌شكردنه‌وه‌ی هێز له ئاستی ناوچه‌ییدا(ئه‌گه‌ر كورد رۆڵی بكهرایهنی نه‌گێرێت) ده‌توانێت له كۆتییدا له زیانی پرسی كورد بێت. هه‌ر كات هاوسه‌نگی نێوان هێزه‌كان(ئه‌كته‌ر ده‌وله‌تییه‌كان) تیكده‌چێت پرسی كورد ده‌رفه‌تی پێكهاته‌یی ناوچه‌یی بۆ دێته ئاراوه.
هه‌روه‌ها نابێت له‌بیرمان بچیت ئه‌كته‌ره نا-ده‌وله‌تییه‌كان وه‌كوو كورد له سه‌رده‌می ئیستا و به‌هۆی ئامراز و هاتنه ئارای ده‌رفه‌تی پرۆسه‌كانی به‌جیهانیبوونه‌وه رۆڵی شوێندانهرینا له‌سه‌ر هاوكێشه ئاسایشی و جیۆسیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت.
ڕۆژی کورد: بەشێک لە توێژەر و خاوەن رایانی سیاسی، لایان وایە قۆناغی دوای داعش بە واتای دەستپێکێکە بۆ قۆناغێکی نوێ کە “نەمان و لەناوچوونی کۆماری ئیسلامی”ـیە، ئەوەش پێدەچێ بە جووڵەکانی ئیسراییل، گۆڕانکارییەکانی سعوودیە، لێدوان و سەفەرەکانی ترامپەوە هاتبێتە ئاراوە، بەڵام لەلایەکی تریشەوە کۆمپانیای فەڕانسەویی توتاڵ، هاوکات لەگەڵ دانیشتنی گرووپی ٢٠، ڕێکەوتننامەیەکی ٥ میلیاردی لەگەڵ ئێران گرێدا، ئێوە لەمبارەوە ڕاتان چیە؟
پەرویز ڕەحیم: ڕاسته به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه به‌ڵام هیچ كات بوونی كۆمپانیا له ده‌وڵه‌تێكدا ناتوانێت رێگه له گۆڕانكاریی پێكهاته‌یی بگرێت. باشترین نموونه‌ش سه‌رده‌می شای ئێرانه. كۆماری ئیسلامی گرفتی سه‌ره‌كییه له ناوچه‌كه‌دا بۆ ئاسایشی ناوچه‌یی و نێوده‌وله‌تی. ئه‌وه‌ی كه گرنگه هه‌لوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت و كلیلی تێگه‌یشتنه له هاوكێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی ناتوانێت بێلایه‌ن بێت یاخود په‌راوێز بێت. بۆیه به هۆی سروشت و ناسنامه‌ی سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها بۆمانه‌وه‌ی و په‌راوێز نه‌كه‌وتنی جیۆسیاسیی پێویستی به ره‌فتاری هێرشبه‌رانه هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش كۆی ئاسایشی ناوچه‌كه تیكدهدات. بۆیه هاوكێشه و گوشاره ده‌ره‌كییه‌كان و گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كان ئێرانی تووشی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی ئاسایشی كردووه. بۆیه له درێژخایه‌ندا خودی ئه‌م سیسته‌مه ده‌گۆڕدرێت. چونكه به هۆی ڕه‌گه‌ز و بنه‌ما و فاكته‌ر ناسنامه‌ییه رهوایهتیپێدهرهكانی ئه‌م سیسته‌مه، ناتوانێت ره‌فتاره‌كانی بگۆڕدرێت.
ڕۆژی کورد: جیا لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، لە سووریە گرووپی تریش زۆری وەک، بەرەی نووسرە، فەیلەقوشام، ئەحراری شام و هەروەها گرووپەکانی سەر بە ئێران وەک زەینەبیوون و فاتمیوون و …تاد، لەلایەکی تریشەوە حەشدی شەعبی و حیزبووڵای لوبنانیش هەر لە سووریە پێگەیان هەیە، چۆنە هەموو چەقی ڕوانینی جیهان و میدیاکان لەسەر داعش و نەمانیەتی؟ ئایا دوای لەناوچوونی داعش، دەکرێ بڵێین گرووپەکانی تر بە سانایی کۆ دەکرێنەوە یان ئەوەتا ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی، دەتوانن ئەو گرووپانە بە ئاراستەی خۆیاندا ببەن؟
پەرویز ڕەحیم: گروپه بچووكه‌كان زۆر ساناتر له ناو ده‌چن. هه‌روه‌ها رۆژئاوا و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌توانن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری گروپه میانڕه‌وه چه‌كداره‌كان هه‌بیت. هه‌ندێ جار ئه‌م گروپانه پیویستن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی. له‌لایه‌كی تره‌وه كاتێك دوژمنی هوبهش كه هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌روو هه‌رێمی(ناوچه‌ییه) نه‌مێنێت گروپه‌كانی دیكه به ئاسانی كۆنترۆل ده‌كرێن. هه‌روه‌ها ئه‌م گروپانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌وه پشتیوانی و یارمه‌تی ده‌كرێن، بۆیه به گوشار بۆ سه‌ر خودی دهولهتهكانیش یاخود له ریگه‌ی گروپی به‌رامبه‌ره‌وه ده‌كرێت كۆنترۆل بكرێت و یاخو لاواز و له‌ناو ببرێن.
له ناوچه‌كه‌دا ئه‌كته‌ر نا-ده‌وله‌تییه‌كان رۆڵێكی كاریگه‌ریان له هاوكێشه سه‌ربازی و جیۆسیاسییه‌كاندا هه‌یه. بۆیه ده‌وله‌تانی ناوچه‌كه جه‌نگی به‌نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن له ریگه‌ی ئه‌م گروپانه‌وه. له‌راستیدا داعش مه‌ترسی بوو بۆ سه‌ر رۆژئاوا. ئه‌مه ئه‌وله‌وییه‌تی ئاسایشییه بۆ وڵاتان كه ده‌ستنیشانی ڕه‌فتاریان ده‌كات.
ڕۆژی کورد: دوای هاتنە سەر کاری ترامپ، من خۆم یەک لەو کەسانە بووم کە لام وابووە، ئەمریکا گەڵاڵەیەکی هەیە بۆ ئەوەی سەرەتا دەست و پێیەکانی کۆماری ئیسلامی بپەڕێنێ، مەبەست حیزبووڵا و حوسییەکان و دەیان گرووپی تر و هەروەها پێش‌گرتن بە سازبوونی ڕێگایەکی ژێرزەوی لە عێراقەوە تا سووریە و لەوێوە بۆ لوبنان بوو. ئێستا دەبینین کە ئێران دەست و پێوەندیی زیاتر لەو گرووپانەی هەیە و تەنانەت هاوپەیمانەتییەکی ناوچەیی بۆ پشتیوانی لە تیرۆریسم پێکهێناوە کە قەتەر بەشێکی زەقە لەو هاوپەیمانەتییە و لەولاشەوە کارخانەی بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی چەک و تەنانەت مووشەکی بۆ حیزبووڵا لە لوبنان دامەزراندووە، لاتان وایە، داهاتووی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی نزیک بە ٥ تا ١٠ ساڵی داهاتوو، چۆن دەبێ؟ ئایا ئەگەری لێدان یان هێرشی سەربازی بۆ ئێران، دەبینن؟
پەرویز ڕەحیم: ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی دوایین بژارده‌یه بۆ ده‌وڵه‌تان به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌مریكا. بۆیه له‌م لانیكه‌م له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات له‌رێگه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه رۆڵ و نفووزی ئێران سنووردار بكات. چونكه هه‌روه‌كوو ئاماژه‌م پێدا به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جیۆپۆلیتیكی ئێران و ناسنامه‌كه‌ی و پیناسه‌ی له دۆست و دوژمن كۆماری ئیسلامی ناتوانێت له سنووره‌كانیدا قه‌تیس بمێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه به‌رده‌وام ناكۆكی و پێكدادان ڕوو بدات. بۆیه ئه‌مریكا له رێگه‌ی گوشاره‌وه جۆراوجۆره ده‌ره‌كییه‌كان به شیوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ و هه‌وڵدان بۆ گۆڕانكاری ناوخۆیی، ده‌یهه‌ویت قۆناغ به قۆناغ ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستای ئێران لاواز و پاشان بگۆڕێت. هه‌رچه‌نده ڕه‌وتی رووداوه‌كان پێشبینی ناكرێت به هۆی بوونی ئه‌كته‌ر و به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز له ناوچه‌كه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م گۆڕانكاریانه په‌یوه‌ستن به هاوسه‌نگی هێزه‌كان و پرس و هاوكێشه‌ی نێوان ده‌وله‌ته سه‌روو ناوچه‌ییه‌كانه‌وه، له نێوان ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌كان وه‌كوو رووسیا و چین و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
به‌ڵام له‌وه‌دا ناتوانین گومانمان هههبیت كه ئه‌مریكا و ده‌وله‌تانی ناوچه‌كه گه‌یشتوونه ئه‌و ئه‌نجامه كه سه‌رچاوه‌ی كێشه تایفی و مه‌زهه‌بی و هه‌موو نائاسایشییهكانی ناوچه‌كه سیاسه‌ت و ره‌فتار و ستراتیژیی و جۆری ڕوانین و و ڕوانگه‌ی بڕیاروهرگران و رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامییه بۆ پرس و بابهتهكان. به‌م پێیه له قۆناغی یه‌كه‌م سنووردار ده‌كرێت و پاشان هه‌وڵی گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له‌و وڵاته ده‌ده‌ن. ئه‌مه تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت دهوستیتهوه سه‌ر چه‌ندی فاكته‌ری ناوخۆی و ده‌ره‌كی كه گرنگترینیان به ڕای من یه‌كگرتووی ولاتانی ناوچه‌كه و ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كان ئێران. ئه‌م دوو فاكته‌ره‌ش پێكه‌وه كارلێك ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه روونه ناوچه‌كه به مانه‌وه‌ی ئێران و به‌پێی ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، قه‌یران و نائاسایشییهكانیشی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.