ڕێکهوتیسەرماوەزی 1396ی هەتاوی، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژین لە مەریوان، کۆڕێکی بۆ به‌ڕز ڕاگرتنی شه‌وی یه‌لدا(بۆ شەشەمین ساڵ له‌م شەوەدا)، له هۆڵی نشاتی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه برد.
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، کۆڕه‌که به بهشهداریی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له نووسه‌ران، ئه‌دیبان و کەسایەتییەکانی کوردستانی ئێران، و به پێشوازیی گه‌رموگوڕی خه‌ڵکی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ر، له کاتژمێر ٨ی شه‌ودا ده‌ستیپێکرد و تا ١٢/٣٠ نیوه‌شه‌و درێژه‌ی خایاند.
به‌رنامه‌کانی کۆڕ به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه چوون:
-سه‌ره‌تا چه‌ند ئایه‌تێک له قۆرئانی پیرۆز خوێنرایه‌وه.
-په‌یامی ناوه‌ندی ڤه‌ژین له لایه‌ن کاک حامید کۆنەپۆشی خوێنرایه‌وه.
-بەڕێز مەحموود موبارەکشاهی(بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەری ڤەژین) وتارێکی لە سەر ناوەندی ڤەژین، چالاکییەکان و هەروەها ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی ناوەندی ڤەژین بۆ بەشداربووان باس کرد .
-بەڕێز ژیار جەهانفەرد لە سەر مێژووی شەوی یەلدا، پاشماوەکانی هێما و بۆنەکانی میترایی لە فۆلکلۆر، فەرهەنگ و زمانی ناوچەکانی کوردستان پێسکەش کرد
-خوێندەوەی شێعر لە لایەن عەبدولا ئارغا بە زاراوەی کرمانجی.
-مامۆستا ئەرکەوان(پووریا فەتاحی) بە ژەنینی تەموور و خوێندنەوەی کەڵام یارسان کۆرکەی گەرم و گۆڕتر کرد.
-کاک سابیر مورادی(میوانی کۆر له شاری جوانڕۆ) چه‌ند پارچه شێعری پێشکه‌ش کرد.
-پاشان دوو کورتەفیلمی بزەی شکاو و تا پیاوەکانمان هەڵپەڕنبه ده‌رهێنه‌ریی: هیوا ئەمین نژاد بۆ به‌شداربووانی هۆل بڵاو کرایه‌وه.
-به ڕه‌سمی شه‌وانی چله‌ی کورده‌واری، هه‌نار وه‌کوو شه‌وچه‌ره‌ی مێژوویی شه‌وی یه‌لدا له نێو به‌شداربوواندا بڵاوکرایه‌وه.
-خوێندنەوەی شێعری هەورامی لە لایەن کاک فەرشید ڕۆستەمی.
-لە لایەن هونەرمەندان پژمان نەقشبەندی و فەرید زەندییەوە پێکەوە بە دەف ژەنین گەرمیان بە کۆڕەکە بەخشی .
-کاک فەرزاد سەفەرە چه‌ند پارچه شێعری پێشکه‌ش کرد.
-لە لایەن هونەرمەندانی کرماشانەوە پارچەیێک چەمەری بۆ یادی قوربانیانی بوومەلەرزەی شارەکانی کرماشان پێشەکش کرا.
-لە لایەن خاتوو حەلیمە مەهدەوی بەشێک لە چیرۆکێکی مامۆستا عەتا نەهایی خوێندرایەوە.
-فیلمی دێکۆمێنتاریی بەرهەمی ناوەندی ڤەژین لە سەر ژیان و چالاکییەکانی مامۆستا عەتا نەهایی بڵاو کرایەوە.
-به‌شی تایبه‌تیی کۆڕه‌که پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی ڤه‌ژین به چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگیی بناری زاگرۆس بوو، واته خه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگیی به‌ڕووی زێڕین، که ئه‌مساڵ مامۆستا عەتا نەهایی (نووسەر و وەرگێری بە توانای کورد) له لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌تی ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه په‌سه‌ند کرابوو و له ڕێوڕه‌سمێکی به‌شکۆدا خه‌ڵاته‌که پێشکه‌ش به مامۆستا عەتا نەهایی کرا.
-دوایین به‌شی به‌رنامه ڕێزگرتن له‌و کهسانە بوو که له کۆڕی شه‌وی یەلدای ئه‌مساڵدا بابه‌ت و شیعر و … پێشکه‌ش کردبوو و له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه ڕێزنامه‌ی تایبه‌تیی کۆڕه‌کەیان پێ به‌خشرا.
-ناوەندی ڤەژین لە سەرجەم بەشداربووانی کۆڕ کە لە شاری مەریوان و دەوروبەرەوە هاتبوون، دەستخۆشیی دەکات.
ڕیوڕەسمی شەوی یەلدای ئەمساڵ بە پاڵپشتیی ئابووریی کۆمپانیای بەرهەمێنانی مریشکی تەعاونیی سەوڵاوا بەڕیوەچوو. هەروەها دەستخۆشیی لە سەرجەم هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بە دڵفراوانییەوە یارمەتییان داین.