Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات سپای تیرۆریستیی پاسداران و پیلانگیێڕیەکانی لە کرماشان لە زاری شایەتحاڵانەوە

سپای تیرۆریستیی پاسداران و پیلانگیێڕیەکانی لە کرماشان لە زاری شایەتحاڵانەوە

0
2297

ناوەندی ڕۆژی کورد بە مەبەستی ڕاگواستنی بێ لایەنگری و وەک خۆی و ڕوونی هەواڵەکانی تایبەت بە دەڤەری کاول بووی پارێزگای کرماشان، لە زاری سەرچاوەکانی ناوخۆ و وەک خۆی، چەندین هەواڵی بڵاو کردۆتەوە کە ئەمەش یەکێک لەو هەواڵانەیە.

ڕۆژی کورد: قەرارگای خاتەمولئەنبیا، سەر بەسپای تیرۆریستیی پاسداران رێژیمی ئاخوندیی ئێران لە شار و گوندە بوومەلەرزە لێدراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی کردووە بە پیلانگێریەکی شووم و مەترسیدار دژ بە نەتەوەی کورد.

سپا دەستی کردووە بە دزی و تاڵان کردنی کەل و پەلەکانی کە لە لایەن خەڵکی شارەکانی تری رۆژهەڵات ڕەوانە کراون.

چەند شایەد حاڵێک لە سەرپێڵی زەهاوەوە بەم جۆرەی باس لە کردوە قێزەون و ناپەسەند و دژە مرۆییەکانی سپای تیرۆریستی رێژیم دەکات.

قەرارگای نگریسی خاتەمولئەنبیای سپای تیرۆریستیی پاسداران، لە شارەبوومەلەرزە لێدراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەوانە: سەرپێڵ و قەسرێ شیرین و سەلاس و داڵاهۆ و گەیلانی رۆژئاوا و نەوت شار و ئەزگەلێ و ئاوەییەکان خەریکە پووڵ و رێز و کەل و پەلی بەنرخ کە کەوتوونەتە ژێر خانوو و ناو دووکانە ڕووخاوە کان دەدزن و وەک دەستکەوتی جەنگی بە حەڵالیان دەزانی و بۆ خۆیانی هەڵدەگرن.

ئەوان کەلووپەلی ناو ئەنبار و دوکانی خەڵک تاڵان دەکەن و کەل و پەلەکانیان بە سەیارەی تایبەتی سپای پاسداران دەگوازنەوە بۆ مۆڵگەکانی خۆیان.

خەڵکانێک بە زۆر پەلکێش دەکەن کە روو بە میدیاکانی رێژیم بڵێن سپاس بۆ رێژیم بۆ هاوکاری کانیان و مەدح و وەسفی دەزگا سەرکوتکەر کان بە تایبەتی سپا بکەن.

هەندێک لە سەرچاوە نافەرمییەکان باس لە دەستدرێژیی چەند ئەفسەرێکی سپای تیرۆریستیی پاسداران بۆ سەر کچێکی ١٢ ساڵانەی کورد دەکەن و دەگوترێ بە تەزووی کارەبایی و باتووم و کابڵ لە خەڵکی ناڕازی دەدەن کە چەند ڤیدیۆیەکیش کە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە و لە فەیسبووکی ڕەسمیی ئەو ناوەندە بڵاو بوونەتەوە، ئەو ڕاستیە دەردەخەن.

ئەندامانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران، هەر کەس ڕەخنە یان گلەیی هەبێ دەیبەستنەوە بە پیسترین شێوە ئەشکەنجە ی دەدەن و ناهێڵن یارمەتیەکان بگاتە ئاوایی و شارۆچکە و گوندە دوورە دەستەکان و ڕێگری دەکەن لە چوونی تیمە پزیشکیە خۆبەخش و چالاکانی مەدەنی شارەکانی تری رۆژهەڵات.

کەلوپەل و هاوکاریەکانی شارەکانی تری رۆژهەڵات دەدزن و پاشان بە کیسەی تایبەتی خۆیان جێ گۆڕکێیان پێ دەکەن بە ناوی دەزگاکانی رێژم بە سەر خەڵک دا بە ڕێژەیەکی کەم و دڵخواز و بە فەرق و جیاوازییەوە دابەشی دەکەن.

هەروەها جیاوازی دەخەنە ناو کوردان بە بیانۆی یارسانی و شیعە و سونەوە و یارسان و ئەهلی حەقەوە و کەمترین کەلوپەلەکان بۆ ئەو ناوچانە بەڕێکراون.

لە هەمان کاتیشدا ئیزن نادەن بریندارەکان تیماری تەواویان بۆ بکرێت و دەرمان دەدزن و هەڕەشە لە پزیشکان دەکەن و لە جیاتی تیمە کانی مانگی سوور و خاچی سوور و کۆمیتەی ئیمداد و پزیشکانی بێ سنوور، ئاخوند و مەلا و رەوزەخوێنیان ناردووە.

لە ئێستادا، سپای تیرۆریستیی پ اسدارانی ئێران لە نێوان هەموو گوند و گوند و تا شارە بوومەلەرزە لێدراوەکان بازگەیە نیزامیان داناوە و پریان کردوون لە پاسدار و هێزی سەرکوتکەر و تەنیا ماڵە دەوڵەتی و سپایەکان لە خزمەتگوزاریەکان و کەلوپەل و هاوکارەکانی خەڵک بەشدار دەبن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشارام نازری و کامکارەکان بەمەبەستی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ لێقۆماوانی بومەلەرزەکانی کرماشان کۆنسێرت بەڕێوەدەبن.
بابەتی دواترڕژیمی ئێران لە تەرمی شۆفیری شەهیدبوو لە ڕێگای یارمەتیدان بە کرماشانیش دەترسێ

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان