Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ کوردستان کەمپەینی کورد، داواکارییەک ڕوو لە کوردستانیان بڵاو دەکاتەوە

کەمپەینی کورد، داواکارییەک ڕوو لە کوردستانیان بڵاو دەکاتەوە

0
1306

ڕۆژی کورد: بەڕێوەبەرانی کەمپەینی کورد، لە داواکارییەکی نوێدا، داوا لە هاووڵاتییان و کوردستانیان لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەن، گرتەی ڤیدیۆیی یان وێنەی خۆیان هاوڕێ لە گەڵ نووسراوە بۆ چالاکیی نوێی ئەو کەمپەینە، بنێرن.

کەمپەینی کورد، لە ماوەی چەند ڕۆژی کورددا، چالاکییەکی لە هەمبەر شەڕی ڕەوانی و نەرمی کۆماری ئیسلامی بە دژی کوردەکان و سەربەخۆیی کوردستان لە ژێر ناونیشانی “#من_کوردم_ئێرانی_نیم”  دەست پێکردووە.

بەرێوەبەرانی کەمپەین، داوا لە هاونیشتمانیان و کوردستانیان لە دەرەوە و ناوخۆ دەکەن، لە رێگای تۆمار کردنی گرتەی ڤیدیۆیی خۆیان یان ناردنی وێنەی خۆیان کە نووسراوەی #من_کوردم_ئێرانی_نیم”  لەسەر بێ، هاوکاریی کەمپەین و هەڵمەتەکەیان بکەن.

بەوپێیە هاووڵاتییانی کورد دەتوانن، گرتەیەکی کوردی چەند چرکەیی لە خۆیان تۆمار بکەن کە تێیدا بە زمانی کوردی یان یەکێکی تر لە زمانەکانی جیهان، ڕستەی #من_کوردم_ئێرانی_نیم”  تێدا گوترابێ.

هاونیشتمانییان دەتوانن ئەو گرتە ڤیدیۆیانە بۆ لاپەڕەی فەیسبووکیی کەمپەین یان فەیسبووکی ناوەندی ڕۆژی کورد بنێرن.

بۆ چوونە ناو لاپەڕەی فەیسبووکیی کەمپەینی کورد، لیرە کرتە بکەن

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکوردستانی ڕۆژهەڵات: شۆفێری ئوتوبوسەکانی کرماشان مانیان گرت
بابەتی دواتردراو و پاسپۆرتی کوردستان، دیزاینی گرافیستی ڕۆژهەڵاتی ئامادەی پێشوازیی لەدایک بوونی دەوڵەتی کوردین
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان