ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە شاری هەڵەبجە لە کوردستانی باشوور، كۆبوونەوەیەك ساز بۆ پشتیوانی لە موسوڵمانانی میانمار ساز دراوە،
ئەوە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە بۆ پشتگیری لە مسوڵمانانی میانمار، لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو، سێ شەممە 14ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە شاری بانە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، دوای کوژرانی دوو کۆڵبەری ٢١ و ٤٥ ساڵانی کورد، خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕی و ناڕەزایەتییە مەدەنییەکەش لەگەڵ هێرشی بەربڵاوی هێزەکانی ڕژیم ڕووبەڕوو بووەوە و لانیکەم ١١ هاووڵاتیی کورد بریندار و ٤ کەسیش دەستبەسەر کراون،
ڕەسووڵ سوڵتانی، شاعیر و وەرگێڕی کورد، لەمبارەوە لە لێدوانێک بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد گوتی: “ئەو کۆبوونەوەیە لە هەڵەبجە لە کاتێکدا لەلایەن کوردانی باشوورەوە ساز دراوە کە ئەوان هەر بۆشیان گرینگ نییە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان چ دەقەومێ و ساڵانێكە لەو بەشەی كوردستاندا كورد دەكوژرێ، بەڵام تاقە جارێكیش نەهاتوونە دەنگ، كەچی بۆ موسوڵمانە تیرۆریستەكانی ئەوپەڕی دنیا خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی دەردەبڕن.”
کوردانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی ئێران، لەوپەڕی گوشار و زەختدا، هەموو ساڵێک فستیڤاڵ و یادی تایبەت بۆ قوربانییانی کارەساتی هەڵەبججە دەگرن و یادی شەهیدانی ئەو کیمیابارانە، بەرز ڕادەگرن”.
لە هەمان کاتدا، چەندین خوێندکاری ئاستی دوکتورا و ماستەری کورد لە زانکۆکانی ئێران، بڕوانامەی خۆیان بە کارەساتی هەڵەبجە و لێکۆڵینەوە لەمبارەوە تەرخان کردووە.
بەشێکی بەرچاو لە نووسەران و وەرگێڕانی کوردیش لەمبارەوە کارێکی بەرچاویان کردووە و هەوڵیان داوە تا وەک کۆمەڵکوژی لە جیهاندا بیناسێنن.