فیستیڤاڵی نەتەوەیی تۆمارکردنی جیهانیی “کڵاش” لە مەریوان بەڕێوە دەچێ

0
1240

پێڵاوی دەستدروی “کەڵاش”، پیشەسازییەکی دەستیی کوردان و هێمایەکی نەتەوەیی کوردە. مەریوان وەک مەڵبەندی سەرەکیی ئەو پیشەسازی و هێما کوردیە، خەریکی خۆئامادەکردنی فستیڤاڵێکی نەتەوەییە بۆ تۆمارکردنی جیهانیی “کەڵاش”.

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، بڕیارە ئەو فستیڤاڵە، ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی ەرانبەر بە ١٨ی دیسامبری ٢٠١٧ لە شاری مەریوان بەڕێوە بچێت.

ئامانج لەو فسیڤاڵە کە لەلایەن، فەرمانگەی پیشەسازیی دەستی و گەشتیاریی مەریوانەوە بەڕێوە دەچێ، ناساندنی زیاتر پێڵاوی کڵاش و تۆمارکردنی جیهانیی ئەو پێڵاوە وەک هێما و پیشەیەکی کوردستانە.

پێڵاوی کڵاش، بۆ هەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاو ساز دەکرێ و تایبەت بە کوردستانە، بەڵام زیاتر لەلایەن پیاوانەوە لەپێ دەکرێ و کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

کڵاش پێڵاوێکی دەستچنە کە لە کوردستان و بە تایبەت لە ناوچەی ھەورامان بەرهەم دەهێندرێت.

کڵاش لە دوو بەش پێک د‌ێت، بەشی یەکەمی ژێرەوەیە کە لە پەڕۆ دروست دەکرێت و بەشی دووەمیشی پێی دەگوترێت سەرە کە لە دەزوویەکی ئەستوور لە لۆکە دروست دەکرێت و پەرگی پێ دەگوترێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.