وەڵامی د.کامیل قۆیتاسی بە قسەکانی حەمید بەعیدی نەژاد دیپلۆمات تیرۆریستی ئێرانی لە لەندەن

0
1188

باڵوێز و سەفیری ئێران لە بریتانیا لە تویتێک دا هێرشی کردۆتە سەر بەڕێز جەماڵ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان.
وەڵامی کامیل قۆیتاسی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:
1: تیرۆریست بوونی خۆتان و ڕژیمەکەتان واتە ئێران ، بۆ ئێمەی شۆڕشگێڕانی کوردی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەنانەت بۆ ئازادیخوازانی جیهانیش ڕوون و ئاشکرایە.
2: جەماڵ پوورکەریمەکان تەنیا نین و ئێمە وەک سەربەخۆییخواز هەموومان پاڵپشت و هاودەنگ و هاوبیر و هاوڕێبازین.
3: ڕژیمەکانی ئێران و داگیرکەرانی کوردستانن کە تەجزیە تەڵەبن و خاکی کوردستانیان بە سەر چوار تا پێنج وڵات دا دابەش کردووە و داگیریان کردووە.
4: ئێمەی سەربەخۆییخواز، خوازیاری لێک گرێدانەوەی خاکە دابەشکراوەکەی خۆمانین و چاومان لە خاک و جوغرافیای کەس نەبڕیوە.
5: درەنگ یا زوو بە خەباتی بێوچانمان خاکی کوردستانتان پێ چۆڵ دەکەین و دەتانگەڕێنینەوە فارسستان و کەویری ئێران.
6: ئەگەر لێکدانەوەی ئێوە بۆ تەجزیە تەڵەبی نەرێنی و نێگەتیڤە، لە لای ئێمە هەر کەس داوای مانەوە لە گەڵ ئێرانی جەعلی دا بکا کەسێکی نەرێنی و نێگەتیڤە.
7: ئێمەی کوردی سەربەخۆییخواز نە شانازی بە ئێرانی داگیرکەرەوە دەکەین و نە خۆمان پێ ئێرانی و ئاریاییی جەعلی و دەستکردە.
8: ئەگەر ئێرانیەکان جارێک زەحمەتی ئەوە بدەنە بەرخۆیان و مێژووی ڕاستەقینەی کورد و کوردستان بخوێننەوە، ئەوە بۆیان ڕوون دەبێتەوە کە کورد نەک هەر بۆ خۆی بەڵکوو مێژووش شایەدی بۆ دەدا کە کورد، نە عەڕەبە، نە تورکە، نە فارس و ئێرانیە، کورد، کوردە و کوردستانییە.
9: ئەو کاتە دەزانین کە ڕێگەی دروستمان هەڵبژاردووە کە ئێوەی ئێرانی دژایەتیمان بکەن، ئەگینا ئەگەر چەپڵەتان بۆ لێداین ئەوە دەبێ تێبگەین خەریکین هەڵە و خەیانەت بە نەتەوەکەی خۆمان دەکەین.
10: سەرکەوتنمان نزیکە و بۆیە ئێوەی ئێرانی وا کەوتوونەتە دژایەتی و لە ڕاستیدا توانیومانە تەنگتان پێهەڵچنین .
لە کۆتاییش دا ئەوە سوپای پاسداران و ڕێبەرانی ئێوەی ئێرانین کە هەناردەکەر و ماکەی تیرۆر و تیرۆریسمن و لە ئاستی جیهانی دا ناویان لە لیستی تیرۆر دایە…

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پێشنیاری پێکهێنانی بەرە یا ناوەندێک بۆ سەربەخۆییخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا
بابەتی دواتربزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پێشنیاری پێکهێنانی بەرە یا ناوەندێک بۆ سەربەخۆییخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.