مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند پێشنارکردنی وەزیرانی کابینەکەی بە پرس و ڕای خامنەیی بووە .
سەرۆک کۆماری ئێران پێش پرۆسەی دەنگدان بە وەزیرانی پێشنیارکراوی کابینەکەی لە لێداونێکدا لە پەرلەمانی ئێراندا بە ئاشکرا گوتی وا باشترە دەنگ بە پاڵێوراوەکان بدەن ، چونکە پێشتر لە گەڵ ڕێبەریی ئێران هاوئاهەنگیان کردووە .
لە دوای لێدوانەکانی پزشکیان پرۆسەی دەنگدان دەستی پێکرد و هەموو پاڵیوراوان بە بێ کێشە دەنگی پێویست و متمانەیان پێدار وەک وەزیر بە وەزارەتی حکومەتەکەی پزشکیان .
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها ڕایگەیاندبوو ، وەک وتم لە گەڵ ڕێبەری بالا قسەمان کردووە و پێویستە دەنگی بەڵێ بدەن ، تکایە داوا مەکەن باسی وردەکارییەکانیش بکەم .
لەمبارەوە چاودێرانی سیاسش باوەڕیان وایە ئەگەر تا ئیستا کەسانێک باوەڕیان وابووە کە دەتوانن لە پەرلەمان و بەپرۆسەی دیموکراسی ئاڵ و گۆڕ و چاکسازی لە دەسەڵاتی ئێراندا بکەن ، ئیتر دەبێت دڵنیابن ، ئەو بیرکردنەوە ئاسنی سارد کوتانە و پێویستە پێملی ئەوە بن پەرلەمانی ئێران ، تراویلکەی یاسای پەرلەمانییەو بوونی نییە .