Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان وەزیرێکى سعودیە: ئێران تاوانبارێکى جەنگى داواکراوى کردووەتە باڵیۆزى خۆى لە عێراق

وەزیرێکى سعودیە: ئێران تاوانبارێکى جەنگى داواکراوى کردووەتە باڵیۆزى خۆى لە عێراق

0
987

ڕۆژی کورد: لە حاڵێکدا کە بڕیارە کۆماری ئیسلامی و سعودیە لەسەر پرسی حەجی داهاتوو پێکەوە دانیشتن بکەن، کێشەکانی نێوان ئەو دوو ولاتە بە لێدوانی فەرماندەیەکی سپا لەمەڕ داخستنی کۆنسوولگەریی سعوودیە لە هەرێمی کوردستانی باشوور و هەروەها دەست نیشانکرانی باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامی لە عێراق قووڵتر دەبنەوە.

سامر سەبهان وەزیری کاروباری کەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە و باڵوێزی پێشووی سعودیە لە عێراق ڕایگەیاندووە باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق ” تاوانبارى شەڕە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داواکراوە”.

سەبهان ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە تویتێکدا نووسیویەتی” ئێران تاوانباری شەڕ و داواکراوێکی کردووە بە باڵیۆزی وڵاتەکەیان لە عێراق بەڵام داوادەکەن کونسوڵخانەی سعودیە لە هەولێر دابخرێت”.

سەبهان ڕایگەیاند ” لەوبارەیەوە گوێبیستی هیچ ڕونکردنەوەیەکی عێراقیەکان نەبووین! سەروەریەکی ڕاستەقینەی گشتگیر هەیە “.

لە چەنەد ڕۆژی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامی، ئیرەج مەسجدی، ڕاوێژکاری باڵای قاسم سلێمانی، بەرپرسی سەرەکیی سپای تیرۆریستیی قودس، وەک باڵوێزی ئێران لە عێراق هەڵبژێردرا.

ماڵپەڕی “ئینتخاب” کە لە موحسێن ڕەزایی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای تیرپریستیی پاسداران و سکرتێری کۆمەڵەی بەرژەوەندییەکانی ڕژیم، یەکێک لەو ماڵپەڕانەیە کە ئەو هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە.

پۆستی باڵوێزی ئێران لە عێراق بە هۆی ستراتژیک بوونی عێراق، یەکێک لە پۆستە هەستیارەکانە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئیرەج مەسجدی، پلەی سەرتیپی لە سپای تیرۆریستیی پاسداران ـدا هەیە و لە میدیاکانی ئێران، وەک ڕاوێژکاری باڵای قاسم سلێمانی خراوەتە بەر باس.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحکومەتی هەرێم داوای کۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی کۆنسوولگەرییسعوودیەی ڕەت کردەوە
بابەتی دواترسەرەرای چل ڕۆژ مانگرتن، هێشتاش مووچەی کرێکارانی کشت و سەنعەتی مهاباد نەدراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان