Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕۆژی تووش و دژوارمان لەبەرە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕۆژی تووش و دژوارمان لەبەرە

0
1123

ڕۆژی کورد: محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە وتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیتلاعات، ژومارە ٢٦٦٥٢، دڵەڕاوکێی خۆی لە داهاتوو ڕادەگەیێنێ و بەوپێیە کە پێش بینی دەکا، ترامپ هەوڵ بدا خولێکی نوێ لە دانوستان لەسەر بەرجام، لەگەڵ ئێران ڕێکبخاتەوە، دەڵێ: “ڕۆژی تووش و ڕەشمان لە پێشن”.

زەریف دەڵێ: “وابزانم دەوڵەتی ترامپ بیهەوێ دەورێکی نوێ لە دانوستان لەسەر ڕێکەوتننامەی ناوکیی نێوان ئێران و شەش زلهێزی جیهان، بخاتەوە گەڕ. ئەوەش ڕوونە کە نە ئێران و نە ئوروپاییەکان و نە کۆمەڵگای ناودەوڵەتی، خولێکی نوێ لە دانوستان لەمبارەوە قەبووڵ ناکەن، هەر بۆیە ڕۆژی تووش و دژوارمان لە پێشدایە هەرچەند لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووشدا، ڕۆژگەلێکی ساکارمان نەبووە”.

ئەو لیدوان و دڵەڕاکێیانەی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا دێنە ئاراوە کە ڕۆژی دووشەممە، تێزرا می، سەرۆک وەزیری بریتانیا لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل، گوتی : “دەبێ وشیاری دووپات کردنەوەی کردارەکانی ئێران بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە هەبێ و وشیاری بین”.

سەرۆک وەزیرانی ئیسراییلیش وێڕای پشتگیری کردن لە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، داوای لە وڵاتانی خاوەن بەرپرسیارەتی کرد کە ئەوانیش هەڵوێستی هاوشێوەیان لەهەمبەر ئێران هەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویانەی کاراتەی پیرانشار بوو بە جێگرقارەمانی کێبەرکێکانی کاراتەی ئێران
بابەتی دواتریاسای شارۆچکەسازیی ئیسراییل لە نەواری غەزە، دوای هەنگامەیەکی زۆر، پەسند کرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان