Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەزیری بەرگریی ئێران هەڕەشەی هێرشی لە عەرەبستان کرد

وەزیری بەرگریی ئێران هەڕەشەی هێرشی لە عەرەبستان کرد

0
1113

ڕۆژی کورد: دەنگۆ و ئەگەری پێکهاتنی هاوپەیمانەتییەکی ناوچەیی بە ڕێبەریی ئەمریکا بە دژی ئێران، پرسێکە کە بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەردانی ترامپ، سەرۆک کۆمای ئەمریکا بۆ سعوودیە، ئێرانی زیاتر لە جاران تووڕە کردووە.

حسێن دێهقان، وەزیری بەرگریی ئێران لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی ئەلمناری سەر بە حیزبووڵا، هەرەشەی لە عەرەبستان کردووە کە ئەگەر بێت و شەڕ بکێشنە ناو خاکی ئێران ئەوا جیا لە مەککە و مەدینە، هیچ ئاسەوارێک لە سعوودیە نامێنێ و ئێران ئەو وڵاتە کاول دەکات.

قسەکانی دێهقان، لە وڵامی لێدوانی محەممەد بین سلێمان، وەزیری بەرگریی سعوودیە هاتوونە ئاراوە کە لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کاناڵێکی تەلەفزیۆنیی وڵاتەکە، باسی لەوە کردووە کە ئەگەر بیانهەوێ دەتوانن شەڕ بکێشنە ناو خاکی ئێران و ئیتر چاوەروان نابن ئێران شەڕ بکێشێتە ناو سعوودیە.

غولامعەلی خۆشروو، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دوای ئەو لێدوانەی وەزیری بەرگریی سعوودیە، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو لێدوانەی وەزیری بەرگریی سعوودیەی بە هەڕەشەی ئاشکرا بۆ سەر ئێران و هاوکاری و پشتیوانی کردن لە گرووپە تیرۆریستییەکان لەقەڵەم دابوو.

حوسێن دێهقان لەمبارەوە هەروەها گوتوویەتی: “من تێناگەم کە ئەوان چۆن ئەو کارە دەکەن، ئەوان وادەزانن ئەوەندەیان هێزی هەوایی بەهێز هەیە کە کارێکی ئەوتۆ بکەن؟ من پێشنیاریان پێدەکەن کە گەمژەییەکی ئەوتۆ نەکەن بەڵام ئەگەر بێت و نەزانییەکی ئەوتۆ بکەین، بە دووری دەزانم جیا لە مەککە و مەدینە، شوێنەوارێک لە سعوودیە بمێنێتەوە”.

کۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی، عەرەبستانی سعوودیە بە پشتیوانی لە جووڵە و چالاکییە چەکدارییەکانی ناو کوردستان و بەلووچەکان و ئەلئەحواز تاوانبار دەکات.

نەورۆزی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حدکا، لە پەیامی نەورۆزیی خۆیدا، ڕاسانی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند. دوای ئەو پەیامە چەندین جووڵەی بەرگریی  چەکداری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هاتە ئاراوە کە دواتە حیزبەکانی تریش کەم تا زۆر تێکەڵ بەو خەباتە بوون و لە ئێستادا بە پێی توانایی خۆیان هێزەکانیان لە سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی باشوور و هەرێمی کوردستانی ڕۆژهەڵات، جێگیر کردووە.

لەلایەکی تریشەوە شەوی چوارشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ناوچەی میرجاوە لە سیستان و بەلووچستان، پێکدادانێک لە نیوان چەکدارانی جەیشولعەدل و هێزێکی ١١ کەسیی سنووروانیی ئێران هاتە ئاراوە کە ١٠ کەس لەو هێزەی ئێران کوژران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووێنەی ئالانی کورد، وەک هێمای پشتگیری لە یەکسانی و مافی مرۆڤ چووە سەر دراوی وڵاتی فینلاند
بابەتی دواتربنکەی “زمان و ئەدەبیاتی کوردی”، لە زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان دامەزرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان