وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە “تێلاڤیڤەوە”ـەوە بۆ ئۆرشەلیم دەگوازێرتەوە.

0
1092

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەمە ۱٤ی مەی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲٤ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی، باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تێلاڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم دەگوازینەوە و هەمان ڕۆژ بە فەرمی دەکرێتەوە کاروبارەکانی خۆیی بەڕێوە دەبات.

ڕۆژی کورد: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەمە ۱٤ی مەی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲٤ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی، باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تێلاڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم دەگوازرێتەوە و هەمان ڕۆژ بە فەرمی دەکرێتەوە و کاروربارەکانی خۆی بەڕێوە دەبات.

وەزارەتخانەی ئەمریکا سەبارەت بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تێلاڤیڤ بۆ ئۆرشەلیم، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە بەشێک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: “وەک وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شانازی بەوە ئەکەین کە باڵوێزخانەی وڵاتەکەمان، ڕۆژی دووشەمە ۱٤ی مەی ۲۰۱۸ی زایینی، لە شاری ئۆرشەلیم دەکرێتەوە و بە فەرمی دەست بە کاروبارەکانی دەکات”.

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، “جۆن سەڵیڤان” جێگری وەزیری دەرەوە و “ستیڤن منوچین” وەزیری خەزێنەداری ئەو وڵاتە و دوو ڕاۆێژکاری باڵایی حکوومەتەکەی دۆناڵد ترامپ بە ناوەکانی “جارد کوشنەر” و “ئیڤانکا ترامپ” دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەو پرۆژەیە پێک دێنن و بەرپرسیارەتیی کردنەوەی باڵوێزخانەکە بە “دەیڤید ئێم فریدمان” سپێردراوە.

لە بەشی کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، بڕیار وایە “جۆن سەڵڤیان” جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ “بێنیامین نتانیاهو” سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل کۆ ببنەوە.

سائیب عورەیقات، سکرتێری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا داوای لە نوێنەری وڵاتان، کەسایەتییە دیپلۆماتکارەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد ڕێوڕەسمی کردنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئۆرشەلیم بایکۆت بکەن.

لە ئێستادا کۆنسوولگەریی ئەمریکا لە شاری ئۆرشەلیم هەتا کردنەوەی باڵوێزخانەی فەرمی ئەمریکا لەو شارە، وەکوو ناوەندێکی کاتی بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە بەکار دەهێرندرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.