Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان داوای ئازادکرانی بەندکراوە سیاسییەکان لە ئێران دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان داوای ئازادکرانی بەندکراوە سیاسییەکان لە ئێران دەکات

0
1032

ڕۆژی کورد: دۆخی ٤ کەس لە مانگرتووە سیاسییەکان لە ئێران و کوردستان، یەکجار ئاڵۆزە و بە زۆرتربوونی ماوەی مانگرتنەکان، دۆخی جەستەیی و ساخڵەمییان نالەبارتر و جێگیرتر دەبێ.

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان، لە ڕاگەیێندراوێکدا، وێڕای دەربڕینی پەشۆکاویی خۆی لە دۆخی ئەو بەندکراوانە، داوای ئازادکردنی بەلەزی ئەو بەندکراوانە دەکات.

بربێل کوفلێر،بەرپرسی کاروباری مافی مرۆڤ و هاریکارییە مرۆڤییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان گوتوویەتی: “دۆخی ٤ کەس لە مانگرتووانی سیاسیی، بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتۆتە دەستی ئێمە، زۆر ئاڵۆزە و پێویستە ئازاد بکرێن. دەبێ ئێران ڕێساکانی مافی مرۆڤ ڕەچاو بکات و بەڕێوەی ببات”.

ئارەش سادقی، سەعید شێرزاد، مورتەزا مورادپوور و گۆڵڕۆخ ئیبراهیمی، ٤ کەس لەو بەندکراوە سیاسییانەی ناو بەندیخانەکانی ئێرانن کە دەستیان داوەتە مانگرتن و لە خۆدێکی نالەباری جەستەیی دان.

سەعید شێرزاد، بەندکراوی سیاسیی کورد، ماوەی ٢٣ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و لێوەکانی خۆشی درووە و ئیزنی نەداوە سێرۆمی لێ بدرێ یان ببردرێتە بێهداریی بەندیخانە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووقۆناغێکی تر لە شەری ئازادکرانی موسڵ دەستی پێکرد
بابەتی دواترشارۆچکەسازیی ئیسراییل لە خۆرهەڵاتی غەزە، بەپێی داوای نەتانیاهوو وەدواخرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان