وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا : توانیمان پێشڕەویی سوپای ئۆکراینا ڕابگرین

0
242
چەند سەربازێکی ئۆکراینا

 

وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی پێشڕەویی هێزەکانی ئۆکراینای لە هەرێمی کورسک راگرتووە. بەرپرسێکی سەربازیی باڵای ئۆکرایناش باس لەوە دەکات، سوپاکەی لە 24 دەمژمێری  رابردوودا ناوچەی زیاتری لەو هەرێمە کۆنترۆڵ کردووە.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویکردەوە، سوپای وڵاتەکەی هێرشی کردووەتە سەر یەکەکانی 22، 61، 80، 82 و 115 کە لە هەرێمی کورسک شەڕ دەکەن و پێشڕەوییەکەی راگرتوون.

بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 2000 سەربازی ئۆکراینی لەو شەڕەدا کوژراون و بریندار بوون، دەیان کەرەستەی سەربازییش تێکشکاون، لەوانەش 35 تانک.

هەر بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، لە 24 دەمژمێری رابردوودا سوپای وڵاتەکەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئۆکراینایان خستووەتە خوارەوە و سێ سیستمی دژە مووشەک و 52 درۆنیشیان تێکشکاندووە.

بەڵام بەرپرسانی ئۆکراینا قسەیەکی دیکە دەکەن و دەڵێن، سوپاکەیان لە پێشڕەوی بەردەوامە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبۆ هەوڵ دەدرێت ” زاگرۆس و زاگرۆس نشین ” لە جیات وشەی کوردستان بخزێتە ناو ئەدەبی کوردییەوە ؟
بابەتی دواتردۆناڵد ترەمپ :من خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستم دەپاراست و ئێرانیش بەدڵی نەبوو

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.