Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەرگەڕانی تراکتۆری بەرهەمی ئێران، کوژرانی وەرزێڕێکی کوردی لێکەوتەوە

وەرگەڕانی تراکتۆری بەرهەمی ئێران، کوژرانی وەرزێڕێکی کوردی لێکەوتەوە

0
873

ڕۆژی کورد: نەبوونی ئیمکانات و ئیمەنیی پێویست بۆ وەرزێڕانی کورد لە گوندەکانی کوردستان کە بەو هۆیەوە وەرزێران بۆ چاککردنەوەی کەلوپەلی وەرزێڕی سەردانی شارەکان دەکەن، ساڵانە دەیان وەرزێڕ لە رێگەی دەرەوەی شارەکاندا دەبنە قوربانیی ئەو بێ ئیمکاناتییە.

بەپێێ ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، ڕۆژی سێ‌شەممە وەرزێڕێکی کوردی خەڵکی گوندی “هەبەکی”ی سەربە شاری سەقز کە بە تەراکتۆر بەرەو بۆکان دەڕۆیشت، بەهۆی وەرگەرانی تەراکتۆرەکەوە گیانی لەدەست دا.

بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو وەرزێڕە کە ناوی ساڵح محەمەدی یە، دەستبەجێ لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەست داوە.

هۆکاری هاتنە ئارای ئەو ڕووداوە دیار نییە، بەڵام دەگوترێ نابراو بە مەبەستی چاک‌کردنەوە تراکتۆرەکەی بەرەو بۆکان بەڕێ کەوتبوو.

ئەو وەرزێڕە کوردەی خەڵکی هەبەکی، تەمەنی ٥٥ ساڵ و خێزانداریش بووە و لە گوندی هەبەکی لە ٢٥ کیلۆمیتریی شاری بۆکان، سەرقاڵی وەرزێڕی بووە.

خراپیی کەلوپەلی وەرزێڕی، نەبوونی ئیمەنی، نەبوونی بیمەی سەرنشینانی تراکتۆر کە ئاکامی هاوکاری نەکردنی “جیهادی کشاوەرزی” پارێزگەکانی کوردستانە، ساڵانە دەیان وەرزێڕی کورد لە وەرزەکانی بەرهەم‌هێناندا گیانیان لەدەست ئەدەن.

بەگوتەی وەرزێڕان، لەماوەی ساڵانی رابردوودا سەرەڕای ئەوەیکە ئیدارەی کشاوەرزی پارەیەکی بەرچاوی لە وەرزێڕانی کورد بۆ پێدانی تەراکتۆر وەرگرتووە، بەڵام پاش چەند ساڵ چاوەڕوانی تراکتۆری بێ کەڵک و دروستکراوی ئێرانیان پێدراوە.

لەو پەیونەدییەدا وەرزێڕێکی کورد لە شاری سەقزەوە بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی راگەیاند: لە سالی ٨٧ دا کە پێشتر ١٢ ملیۆن پارەم خستبووە حیسابی دەوڵەتەوە، تراکتۆرێکی فرگوسۆنی دروستکراوی شیرکەتی تراکتۆرسازیی ئێرانم وەرگرت، بەڵام ئێستا تەنیا پاش ٨ ساڵ کار پێکردن بە تەواوەتی چۆتە ریزی تەراکتۆرە لەکار کەوتووەکانەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهەیاس کاردۆ: وت و وێژی یەک لایەن و دوو لایەن لە گەڵ کۆماری ئیسلامی کەشی تەوەهووم لە نێو تێکۆشەرانی کورد دروست دەکا
بابەتی دواتربە مەبەستى پشتیوانى لە کەبودوەند خۆپێشاندانەک لە بەرامبەر باڵوێزخانەى کۆمارى ئیسلامى لە وڵاتى دانمارک بەڕێوە دەچێت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان