Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەرگەڕانی ئوتوبوسێک ٤ کوژراو و ١٣ برینداری لێکەوتەوە

وەرگەڕانی ئوتوبوسێک ٤ کوژراو و ١٣ برینداری لێکەوتەوە

0
905

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە خۆجێیەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، ئوتوبوسێکی نەفەرهەڵگر، لە گەردەنەی قوشچی، هەڵکەوتوو لە ڕێگای ئورمیە بۆ سەلماس، وەرگەڕاوە.

لەو ڕووداوە هاتووچوویەدا، ٤ کەس لەجێوە گیانیان لە دەست داوە و ١٣ کەسەکەی تریش، بریندارن.

دەگوترێ دۆخی لەشساغیی چەند کەس لە بریندارەکان، ناجێگیر و نالەبارە.

ڕێگای ئورمیە بۆ سەلماس، یەکێک لە بێ دەرەتانترین و پێڕانەگەیشتووترین ڕێگاکانی کوردستانی خۆرهەڵاتە.

سەرەڕای ئەوەی کە ڕێژەی بارینی زۆری بەفر و تووشیی هەوا، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، داخرانی قوتابخانەکانی لێکەوتۆتەوە، بەڵام تا ئێستاش هیچ خزمەتگوزارییەک لە ڕێگاوبانەکان، بوونی نیە و ئەوەش کەوتنە مەترسیی گیانی هاووڵاتیانی لێدەکەوێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووزۆربەی حیزب و لایەنە سیاسییەکان، بە شێوەی هاوبەش تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامییان مەحکووم کرد
بابەتی دواترسەرنشینەکانی تۆپۆلۆفی ١٥٤ی وەرگەڕای ڕووسیە بۆ سووریە، کێ بوون؟
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان