Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات وەرزشوانێکی خۆرهەڵاتی لە ئاڵمان پلەی یەکەمی هێنایەوە

وەرزشوانێکی خۆرهەڵاتی لە ئاڵمان پلەی یەکەمی هێنایەوە

0
839

بەپێی زانیارییەکانی “ڕۆژی کورد” ئاکام تەرەغە، لاوی وەرزشوانی خۆرهەڵاتی (بۆکان) کە ئێستا لە ئاڵمان نیشتەجێیە لە ڕێکەوتی ٥/١٢/٢٠١٥ لە یاریەکانی پاڵەوانەتی جیهانی (تۆرنۆمێنتی ناونەتەوەیی) وەرزشی کیک بۆکس کە لە شاری فرانک فۆرتی ئاڵمان بەڕێوەچوو، توانی پلەی یەکەم بە دەست بێنێ.
لەو یاریانەدا کە لە ئاستی جیهانیدا بەڕێوە دەچن و لە چەند کاناڵی بەناوبانگی جیهانیشدا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەبنەوە، وڵاتانی ئاڵمان، فەڕانسا، هولەند، چین و سویس تێیدا بەشدار بوون.
لەو یاریانەدا ئاکام تەرەغە لە کێشی هەشتا کیلۆ و لەلایەن وڵاتی ئاڵمان و لە بەرانبەر کەسێکی هوڵەندیدا، کێ بەر کێی کرد و بەسەریدا سەرکەوت و شانازییەکی بۆ خۆی و کورد، تۆمار کرد.
ئاکام تەرەغە لە لێدوانێکدا بۆ “ڕۆژی کورد” خۆشحاڵی خۆی بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە بادس کرد و هەروەها وتی: بە ئاواتەوەم لە یارییەکانی داهاتوودا ئاڵای سەربەرزی کوردستان بەرز بکەمەوە.
ئاکام کە کوڕی شەهید “ڕەحمان تەرەغەیە” و بە هۆی زەختی ناوەندە ئەمنیەتییەکان ڕووی کردۆتەوە وڵاتی ئاڵمان، لە پرسیار لەمەڕ پلانی بۆ داهاتوو دەلێ: من بەردەوام دەبم لەسەر وەرزش و ئەنجام دانی یارییەکانم و هەموو یارییەکانیشم لە ژێر ئاڵای کوردستان و ئاڵامندا ئەنجام دەدەم.

12358133_522086161275124_668115748_n

12366645_522086107941796_930025097_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکتێبێکی مێژوویی دەربارەی کۆماری کوردستان
بابەتی دواترخوێندکارانی پەیامی نووری مەریوانیش پشتیوانیی خۆیان بۆ کەمپەینی کانی بل ڕاگەیاند
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان