وەرزشوانانی موتاکاری مەریوانی لەسەر قارەمانەتیی کێبەرکێکانی بۆکسینگی ئێرانیان وەدەست هێنا

0
702

براوەیی و یەکەم بوون و قارەمانەتیی وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، سەرەڕای هەموو هەڵاواردن و بێ دەرەتانیەکان لە ئێران بۆ وەرزشوانانی کورد بەردەوامە.

ڕۆژی کورد: وەرزشوانانی موی تای کاری شاری کوردپەروەری مەریوان، توانیان لە کێبەرکێکانی کیک بۆکسینگی شێوەی شینۆبی، لە ئێران قارەمانەتی بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

لەو کێبەرکێیانەدا کە لە شیراز بەڕێوەچووم وەرزشوانانی مەریوانی توانیان، ١٠ میداڵیای زێڕ، ٢ زێو و سێ بڕۆنز ببەنەوە.

بەو شێوەیە، یانەی کیک بۆکسینگی مەریوان، بوون بە قارەمانی ئەو لقە لە وەرزش لە ئاستی ئێراندا.

جیا لەوەش، موی تاکارانی مەریوانی، وەک هەموو مێژووی کورد و کەلتووری کورد، وەک بەڕەوشتترین و تەکنیکی ترین یانەی بەشدار لەو کێبەرکێیانەدا ناسێندران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.