Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان وێنەگرێکی کوردی خۆرهەڵاتی، خەڵاتی فستیڤاڵی “فیاپ”ـی بردەوە

وێنەگرێکی کوردی خۆرهەڵاتی، خەڵاتی فستیڤاڵی “فیاپ”ـی بردەوە

0
1168

ڕۆژی کورد: جەمشید فەرەجوەند، وێنەگری کوردی خەڵکی باژێڕ ی بیجاڕ لە کوردستانی خۆرهەڵات، خەڵاتی زێڕینی فێستیڤاڵی ” فیاپ”ـی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

فیاپ تەنیا دامەزراوەیەکی نێونەتەوەیی لە بواری وێنەگری ـیە کە لەلایەن ڕێکخراوی یوونسکۆ  UNESCOـوە بە فەرمی ناسراوە.

جەمشید فەرەجوەند
جەمشید فەرەجوەند

لە فستیڤاڵی ٢٠١٦ی “فیاپ”دا، ١٩٨٥وێنەگر لە ٧٨ وڵاتی جیهان بەشدار بوون و زیاتر لە ٢٢ هەزار و ٩٥٠ بەرهەمی وێنەگری خرایە بەر دیدەی بەشداربووان و بینەران.

فیاپ فێدراسیونی نێونەتەوەیی هونەری وێنەگری، ساڵی ١٩٤٦ی زایینی لەلایەن دوکتور وان دی ویجرـی بلژیکیەوە دامەزراوە و یەکەمین کۆنگرەی خۆی، ساڵی ١٩٥٠ی زایینی لە شاری بێرن ـی سوویس، بە بەشداریی ١٠ نوێنەر لە وڵاتانی جیهان بەڕێوە برد.

جەمشید فەرەجوەند ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە شاری “بیجاڕ”ی سەربە پارێزگای سنە لەدایک بووە و لە بواری گرافیکدا بڕوانامەی کارناسیی زانکۆی هونەری تارانی وەرگرتووە و زیاتر لە ٢٥ ساڵە خەریکی کاری وێنەگرییە و تا ئێستاش چەند جار لەسەر ئاستی ئێران، خەڵاتی وەرگرتووە.

فەرەجوەند، لە ١٥٢ فێستیڤاڵی نێوخۆیی و دەرەوەی ئێراندا، سەرکەوتنی وەدەست هێناوە و بەر لە فستیڤاڵی “فیاپ”، لە فێستیڤاڵی “شەمیمی بەهار”ی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە نێوان ٦ هەزار و ٨٠٠ بەرهەمدا پلەی یەکەمی وەدەست هێنا.

چەند بەرهەمیک لەو هونەرمەندە بەتوانا کوردە:

1316189295

49120562494098236740

82024336043147754837

davud356_13093137

image635660209093576116

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوو ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە سەراوان بریندار بوون
بابەتی دواترتەیرەبازێن ئازادیا کوردستانێ، بەرپرسیارەتیی تەقینەوەکانی ئیستانبووڵی وەئەستۆ گرت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان