Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات وێنەگرێکی مهابادی، میداڵی زیوی فستڤاڵی ناودەوڵەتیی وێنەی ژاپۆن ـی پێ بەخشرا

وێنەگرێکی مهابادی، میداڵی زیوی فستڤاڵی ناودەوڵەتیی وێنەی ژاپۆن ـی پێ بەخشرا

0
1360

ڕۆژی کورد: مەنسوور محەممەدی، وێنەگری کوردی خەڵکی مهاباد، لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وێنەی TIFAـی وڵاتی ژاپۆن کە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٩ی دیسامبری ٢٠١٦ لە باژێڕی یۆکیۆی وڵاتی ژاپۆن بەڕێوەچوو، میداڵێکی زیو و چوار دیپڵۆمی شانازی، پێ بەخشرا.

بەپێی هەواڵی “هاژە”، ئەو فستڤاڵە لە ٢٠ بەشدا و لە سەرجەم لق و بوارەکانی وێنەگریدا بەڕێوە چووە و لە بەشی landscape (ڕوانگە) بە بابەتی ئازاد، پلەی دووهەمی وەدەست هێنا.

وێنەگرێکی ئیتالیاییش، پلەی یەکەمی ئەو فستیڤاڵەی وەدەست هێناوە.

مەنسوور محەممەد لە لێدوانێکدا بۆ “هاژە” ڕایگەیاندووە کە وێنەی سرووشتی بەفرـەکەی کە وێنەی دیمەنی زستانیی دەورووبەری سەقزـە، تۆمار کراوە و میداڵی زیوی پێبەخشراوە و ئەو وێنەیە هاوڕێ لەگەڵ ٣ وێنەی تری سرووشتی کوردەواری، چوار دیپڵۆمی شانازیی ئەو فستیڤاڵەیان بردۆتەوە.

ئەو وێنەگرە کوردە مهابادییە، مامۆستای زانکۆ و ئەندامی ئەنجومەنی شێوەکارانی گرافیکی ئێرانە و تا ئێستا لە چەندین فستڤاڵی ناوخۆیی و دەرەکیدا خەڵاتی وەرگەتووە.

مەنسوور محەممەدی، پێشتر میداڵی بۆرۆنزی فستیڤاڵی سەفەری ئەمریکا و میداڵی زیوی فستیڤاڵی ئسلۆنی و ٨ دیپڵۆمی شانازی لە فۆتۆئاواردی ئەمریکا و چەندین خەڵاتی تریشی وەرگرتووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەلبورز ڕووئین تەن: کۆماری ئیسلامی لە هەموو هێزی خۆی بۆ لەناوبردنی شۆڕشی کورد و ئامانجەکانی کەڵک وەردەگرێت
بابەتی دواتربانگەوازیی کەمپەینی کورد بۆ ڕێپێوان بە دژی تیرۆریزمی ناودەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان