Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وێستگەیەک بۆ بردنە سەری ئاستی وشیاریی کرێکاران لە مەریوان کرایەوە

وێستگەیەک بۆ بردنە سەری ئاستی وشیاریی کرێکاران لە مەریوان کرایەوە

0
1129

ڕۆژی کورد: لە هەوڵێکی نوێخوازانە و دەگمەندا، بەرپرسی ئەنجوومەنی پیشەیی کرێكارانی بیناسازیی مەریوان و سەوڵاوا، هەواڵی دامەزراندنی وێستگەیەکی کرێكاری ڕاگەیاند.

ئامانج لە دانانی ئەو وێستگەیە بریتییە لە بردنە سەری ئاستی وشیاریی کرێکاران و ئاشناکردنیان لەگەڵ ماف و داخوازییەکانیان لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی نوسراوە و ڕۆژنامە کرێكارییەکان.

ئەو وێستگەیە لە شەقامی سەرەکی و ناوەندی مەریوان داندراوە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانی دا ئیشارەی بەوەش کرد کە مەبەست لەم کارە جێخستنی فەرهەنگی خوێندنەوەی نوسراوە کرێكارییەکان لە ناو کرێكارانە بە مەبەستی ئاشناکردنیان لەگەڵ مافەکانی خۆیان و پێویستە کرێكاران بەم ئاستە لە وشیاریی چینایەتی بگەن کە بتوانن داوای ماف و داخوازییەکانیان بکەن.

پێشتر چەندین وێستگە و شوێنی خێرخوازی لەلایەن جالاکانی مەدەنی و فەرهەنگییەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات داندراوە بەڵام هەوڵی لەم چەشنە، یەکەمین هەنگاوی کردەییە کە بە مەبەستی بردنە سەری ئاستی وشیاریی کرێکارانی کورد، ئەنجام دەدرێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودەوڵەت زەویە داگیرکراوە مڵکی گشتییەکانی سەردەشت و ڕەبەت، دەفرۆشێت و یان دابەشی جاش و پاسدارانی دەکات
بابەتی دواتربریتانیا: بە یەکجاری لە یەکیەتی ئوروپا دەچینە دەر
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان