ڕۆژی كورد :
یه‌كه‌مین باری یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌كان بۆ لێقه‌وماوانی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له وڵاتی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢ی ئاداری ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی به فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگر پێوه‌ندیدار به ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له وڵاتی ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به‌ره‌و تاران پێته‌ختی ولاتی ئێران وه‌ڕێكه‌وت.
ئه‌م
باره یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه له خۆگری ڕێژه‌یه‌كی ٧.٥ تۆن یارمه‌تییه
پزیشكییه‌كان و كه‌ره‌سته به‌رگرییه‌كان بۆ ئاگاداری و پارێزگاری له گیانی ڕێژه‌یه‌ك
نزیك به ١٥ هه‌زار كه‌س له كادێره پزیشكییه‌كان و ناوه‌نده ته‌ندرووستییه‌كان
و هاوكات ١٠ هه‌زار ده‌سته مادده‌ی پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به كار ده‌هێنرێت. ئه‌م
ڕێژه له بابه‌ت و كه‌ره‌سته‌كان بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ نزیك به ١٠ هه‌زار
كه‌س له تووشبووان به‌م ڤایرۆسه جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی
پێشتریش و به بیانووه جۆراوجۆره مرۆڤدۆستانه‌كان یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه‌ی بۆ
ئێران ناردبوو، له دوایین بابه‌ت هه‌ر دوو وڵاتانی ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی
و پاشایه‌تیی عه‌ره‌بستانی سعوودی له مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی به تێكڕا و
به گشتی ڕێژه‌یه‌كی ٩٥ تۆنی یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌كانییان بۆ لێقه‌وماوانی
لافاو لێدراوی وڵاتی ئێران به‌ڕیكرد.
جێگای ئاماژه‌یه به پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرۆستی وڵاتی ئێران
تا پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢ی ئادار هه‌ژماری گیان به‌ختكراوانی
تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ٦٦ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه و تووشبووان به‌م ڤایرۆسه بۆ
١٥٠١ كه‌س له‌م وڵاته دا زیادی كردووه.