ڕۆژی كورد :
ئه‌وه‌ی هێزه ناسیوونالیسته‌كان و گرووپه ڕاستگه‌را توند و تیژه‌كان نه‌یانتوانی له ئه‌نجامدانی دا سه‌ركه‌وتوو بن، په‌تای كڕۆنا به ئاكامی گه‌یاند و به كرده‌وه به ئه‌نجامی گه‌یاند، داخستنی سنووره‌كان. له ئێستادا و دوای كه‌مبوونه‌وه و به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی په‌تای كڕۆنا، وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان به‌ره‌به‌ره سنووره‌كانیان ئه‌كه‌نه‌وه.
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٦ی ئایار و له ئاراسته‌ی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی یاسا سنووردارییه‌كانی داخستنی سنووره‌كانی خۆی له گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ڵگرت و له پانتایی یاسا سنووریه‌كانی خۆی له گه‌ل وڵاتانی لۆكزامبوورگ، ئۆتریش و سوئیسی كه‌م كرده‌وه و ڕێگای هاتووچۆی له گه‌ڵ شارۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاته به ڕه‌چاوكردنی كۆمه‌ڵێك یاسای تایبه‌ت جێبه‌جێكرد. هاووڵاتیان و دانیشتوانی وڵاتانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا تا هه‌ڵگرتنی ته‌واوه‌تی سنووردارییه‌كان و یاسا تایبه‌ته‌كانی سنووره‌كانیان پێویسته ماوه‌ی چه‌ن حه‌وتووی دیكه چاوه‌ڕوان بن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه به ته‌واوه‌تی ئاسایی ببێته‌وه و هاتووچۆكان و سنووره‌كان بكرێنه‌وه.
كه‌مكردنه‌وه‌ی سنووردارییه‌كانی یاسای سنووره‌كانی نێوان ئالمان و وڵاتانی سووئیس، لۆكزامبۆرگ و ئۆتریش زۆرتر له چاوه‌دێری سنوورییه زه‌وینییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌دایه و سنووره ئاسمانییه‌كان هێشتا داخراون و ئه‌م یاسا و سنووردارییانه له خۆناگرن. هاتووچۆكردنی رێبواران گه‌شته ئاسمانییه‌كان له نێوان وڵاتانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا پێویسته چاوه‌ڕێی ڕه‌چاوكردنی یاسای جیاوازتر بن. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ سه‌ردانی كه‌سووكار و بنه‌ماڵه‌ی خۆیان یان بۆ سه‌ردانی هاوسه‌ره‌كانیان خوازیاری ده‌ربازبوون له سنووره ناوبراوه‌كانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ وڵاتی ئاڵمانن ڕێگایان پێ ده‌درێت له ڕۆژی شه‌ممه به دواوه هاتووچۆ بكه‌ن و ئه‌و مافه‌یان پێ ده‌درێت. هاوكات به‌شداری كردن له ڕێوڕه‌سمی بنه‌ماڵه‌یی وه‌كوو ڕێوڕه‌سمی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش و ڕێوره‌سمی به‌خاكسپاری و سه‌ره‌خۆشی و ڕێوڕه‌سمه ئایینیه‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ ڕێگاپێدان و ده‌ربازكردنی سنووره ناوبراوه‌كان له هه‌ژمار ده‌كرێن و ڕێگایان پێده‌درێت.
هاوكات كۆنتڕۆڵكردنی سنووره‌كان له وڵاتی فه‌ڕانسه‌ش ڕوو له كه‌مبوونه‌وه‌یه و به پێی بڕیاری نوێی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته، له سنووردارییه‌كانی پێشووتر كه‌م ده‌كرێته‌وه و هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كانی وڵاتی فه‌ڕانسه له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه له ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٦ی ئایار به دواوه ده‌كرێنه‌وه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه پۆلیسی وڵاتی فه‌ڕانسه هاتووچۆكان كۆنتڕۆڵ ده‌كات و پشكنینی ڕێبواران به‌رده‌وام ده‌بێت. له لایه‌كی دیكه‌وه وڵاتی ئیتالیا به هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌رگیری قه‌یرانی په‌تای كڕۆنا بووه و ئاماری تووشبووان به‌م ڤایرۆسه له‌و وڵاته ڕێژه‌یه‌كی به‌رزتری بووه كرانه‌وه‌ی سنووره‌كانی له گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ماوه‌یه‌كی دیكه وه‌دوا ئه‌خات و بڕیاره له ڕۆژانی سه‌ره‌كی مانگی داهاتوو دا سنووره‌كانی له گه‌ڵ ئه‌وروپا بكاته‌وه و هاووڵاتیانی وڵاته‌كانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا كه به ته‌مای سه‌فه‌ر بۆ وڵاتی ئیتالیا بن پیویسته ماوه‌ی دوو حه‌وتوو له ژێر چاوه‌دێری و پشكنین و دابڕگه‌دا بن.
به پێی دوایین ئاماره‌كان ڕێژه‌ی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا و ڤایرۆسی كۆڤیید – ۱۹ تا ئێستا له هه‌موو جیهاندا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ۴،۵۰۰،۰۰۰ هه‌زار كه‌س و له‌و ڕێژه‌ش تا ئێستا زیاتر له ۳۰۰،۰۰۰ كه‌س گیانی خۆیان له ده‌ستداوه كه زۆرترین ڕێژه‌ی گیان به‌خت كردووان به هۆی تووشبوون به‌م په‌تاوه له وڵاتی ئا‌مریكا تۆمار كراوه كه تا ئێستا نزیك به ۸۸،۰۰۰ كه‌س تۆمار كراوه به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ڕێژه‌ی مردن به هۆی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا له وڵاتی ئێران به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچا كه‌می كردووه و دابه‌زیووه و به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی ۲۴ كاژێری ڕابردوودا ته‌نیا ۳۵ كه‌س به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كڕۆنا گیانی خۆیان له ده‌ستداوه و مردوون.